دەزگای مین سزای ئەوکەسانە دەدات ڤیدیۆی مین بڵاودەکەنەوە
کوردستان 01:57 PM - 2026-06-22
راگەیاندنی دەزگای مین
مین
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای مین هۆشداریی توند دەداتە ئەو کەسانەی
دەستکاری تەقەمەنی دەکەن و ڤیدیۆ بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیەنێت: هەر هاووڵاتییەک لە
ناوچە مەترسیدارەکاندا دەستکاری مین و تەقەمەنی بکات، یان بە مەبەستی ناوبانگ و
سۆشیاڵ میدیا ڤیدیۆی ئەو جۆرە کارە مەترسیدارانە بڵاوبکاتەوە، رووبەڕوی
لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
لەدوای
زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستکاریکردنی مین و پاشماوە جەنگییەکان لە لایەن هەندێک
هاووڵاتییەوە، بەبێ رەچاوکردنی رێنماییەکانی دەزگای مین و یاسا بەرکارەکانی
حکومەتی هەرێم ، دەزگای گشتیی کاروباری مین هۆشدارییەکی بەپەلە و توند ئاڕاستەی
سەرجەم گروپەکانی شاخەوانی و ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە دەستکاری مین و پاشماوە
جەنگییەکان لە ناوچە مەترسیدارەکاندا دەکەن.
بەشێک لە هاووڵاتیان بەبێ گوێدانە مەترسییەکان، نزیکی ئەو ناوچانە
دەبنەوە کە نیشانەی ئاگادارکەرەوەیان لێدراوە، یان دەستکاری ئەو مین و پاشماوە نەتەقیوانە
دەکەن کە لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەیدۆزنەوە، ئەم رەفتارانە نەک تەنها مەترسییەکی
گەورە بۆ سەر ژیانی خودی کەسەکە و دەوروبەری دروست دەکات، بەڵکو دەچێتە چوارچێوەی
سەرپێچیی یاساییەوە.
بەم دیاردەیە، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاند:"هەر
هاووڵاتییەک لە ناوچە مەترسیدارەکاندا دەستکاری مین و تەقەمەنی بکات، یان بە
مەبەستی ناوبانگ و سۆشیاڵ میدیا ڤیدیۆی ئەو جۆرە کارە مەترسیدارانە بڵاوبکاتەوە، رووبەڕوی
لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە."
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە هاندەرن بۆ کاری هەڵە و
هاندانی هاووڵاتیانی تر بۆ نزیکبوونەوە لەو ناوچانە، هەر بۆیە دەزگاکەمان لەڕێگەی
لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکات، کە سەرپێچیی
ڕێنماییەکان دەکەن.
لە کاتی بینینی مین و تەقەمەنی، دەزگای گشتیی کاروباری مین چەند رێنماییەکی
گرنگی بۆ هاووڵاتیان هەیە لەوانە:
1-دەستکاری مەکە: هەر جۆرە تەنێکی گوماناوی یان پارچە ئاسنێکت بینی، بە هیچ جۆرێک دەستی لێ مەدە و مەیجوڵێنە.
2-وێنە و ڤیدیۆ مەگرە: نزیکبوونەوە لە مین بۆ مەبەستی وێنەگرتن یان پیشاندان، یارییکردنە بە ژیانی خۆت، ژینگە و دەوروبەرت.
3-پەیوەندی بکە: لە کاتی بینینی هەر مەترسییەک، تەنها پەیوەندی بە هێڵی گەرمی خۆڕایی ژمارە 182بکە.
دەزگای گشتیی کاروباری مین دووپاتی دەکاتەوە کە ئەرکی ئەوان پاراستنی
گیانی هاووڵاتیانە، بەڵام هاوکاریی هاووڵاتیان و پابەندبوونیان بە یاسا و
ڕێنماییەکان، مەرجی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی قوربانیانی مین لە هەرێمی کوردستاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

