بانکی ناوەندیی: سزای دۆلار لەسەر بەشێک لە بانکەکانی عیراق لادەبرێت
عیراق 07:57 PM - 2026-06-22
راگەیاندنی بانکی ناوەندی عیراق
بانکی ناوەندی عیراق
دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، بانکی ناوەندیی عیراق قۆناغی کۆتایی لابردنی سزای دۆلاری لەسەر ژمارەیەک بانکی ناوخۆیی راگەیاند.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم رێکار و پێداویستییە تایبەتەکانی بە گەڕانەوە و تێکەڵکردنەوەی ئەو بانکانە تەواو کردووە کە پێشتر قەدەغەکردنی مامەڵەکردنیان بە دۆلاری ئەمریکی لەسەر بوو لە پرۆسەی حەواڵەی دەرەکی و دراوە بیانییەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی بانکەکەدایە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی نەقدی و دارایی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێکەڵبوونی کەرتی بانکیی عیراق لەگەڵ سیستمی دارایی جیهانی.
بانکی ناوەندی راشیگەیاند: دۆسیەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغ و رێکخراوی ئەو بانکانە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم مەرجەکانی پابەندبوون بە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆریان جێبەجێ کردووە.
هەرلە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرجەم پێداویستییە تەکنیکی و رێکارییەکان بۆ بەرزکردنەوەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کۆمپانیا تۆمارکراوەکان و بازرگانان تەواو کراون، بە ئامانجی فراوانکردنی خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکان و دابینکردنی پێداویستیی بازاڕ.
بانکی ناوەندیی عێراق پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بە دابینکردنی داواکاری لەسەر دۆلاری ئەمریکی بۆ کەرتی گشتی و تایبەت بەپێی پێوەرە پەسندکراوەکان، بە پشتبەستن بە یەدەگێکی بەهێزی دراوی بیانی و سیاسەتێکی نەقدی کە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی نرخی دینار و سەلامەتی کەناڵە داراییەکانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

