پارەکانی ئێران ئازاد دەکرێن و چوار تیمیش پێکهێنران
جیهان 09:12 AM - 2026-06-23
Sputnik
دانوستانەکانی سویسرا
دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە سویسرا کۆتاییان هات
و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش
رایدەگەیەنێت: لەسەر بنەمای ئەم دانوستانانە،چوار تیمی کاری
پسپۆڕ پێکهێنراون،12 ملیار دۆلاریش لە سەروەت و سامانی بلۆککراو ئازاد دەکرێت.
کازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆتاییهاتنی
سەرکەوتووانەی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای لە سویسرا
ڕاگەیاند. ئاشکرای کرد کە لەسەر بنەمای ئەم دانوستانانە، 4 تیمی کاری پسپۆڕ
پێکهێنراون کە ئەرکیان کارکردن دەبێت لەسەر دۆسیەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان،
کاروباری ئەتۆمی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری، لەگەڵ چاوەدێریکردن و
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، میکانیزمێک بۆ
مسۆگەرکردنی سەلامەتیی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز پەسەند کراوە.
هەروەها بڕیار دراوە بە
بەشداریی وڵاتانی پاکستان و قەتەر، یەکەیەکی تایبەت بە "پێشگیری لە
ململانێکان" لە لوبنان دابمەزرێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە
ناوچەکەدا.
هاوکات، فەرمانگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوەی ئەمریکا (OFAC) مۆڵەتێکی
گشتیی دەرکردووە کە ڕێگە بە فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران دەدات
لەگەڵ ڕێککەوتنی ئازادکردنی 12 ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران
چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و بڕیارە ئەم پارەیە بە 2 گوژمە و هەر گوژمەیەکیان 6
ملیار دۆلار بێت، ڕادەستی ئێران بکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

