وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
کوردستان 01:28 PM - 2026-06-24
تایبەت
وێنەیەکى سەردانەکە
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ى6ى2026 وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی
هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتر بە هونەرمەندان و نووسەران و کەسایەتییە
دیارەکانی گەلەکەمان کە خاوەنی بەخششی روناکبیرین، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی
ناوەندی راگەیاندن و هۆشیاری کە بریتی بوون لە هەڤاڵان شوان کەریم کابان و
د.عەدالەت عەبدوڵڵا یاریدەدەرانی لێپرسراوی مەکتەب و مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و
تانیا کەمال لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەکتەب و بورهان شێخ رەئوف بەرپرسی ژووری
محاورون، سەردانی هونەرمەندی دیاری گەلەکەمان و شاری سلێمانی مامۆستا حیکمەت
هندی-یان کرد.
لە دیدارێکدا وەفدی مەکتەب جگە لە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی رێزلێنان،
لە نزیکەوە لە تەندروستیی مامۆستا حیکمەت-یان پرسیوە و مێژووی پرشنگداری کارە
هونەرییەکانیان بەرز نرخاند و پاڵپشتیی مەکتەبیان بۆ دەربڕی و هیوایان خواست کە لە
کاروانی هونەریی خۆیدا بەردەوام بێت، لە بەرامبەردا مامۆستا حیکمەت خۆشحاڵیی زۆری
خۆی بۆ هاتنی وەفدەکەی مەکتەب دەربڕی و سوپاسی رۆڵی مەکتەب و بۆرد و کەناڵەکانی
کرد کە گرنگی بە چالاکییەکانی دەدەن، لە بەشێکی دیدارەکەشدا ستۆدیۆی مامۆستا حیکمەت
بەسەرکرایەوە و نوێترین کارەکانییان لە بواری هونەری شێوەکاریدا بینی و مامۆستا
حیکمەتیش چەند تابلۆیەکی بە دیاری بەخشییە وەفدەکەی مەکتەب.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

