وەزارەتی نەوت: دەنگۆی کشانەوەی عیراق لە ئۆپێک دوورە لەڕاستییەوە
عیراق 03:34 PM - 2026-06-25
راگەیاندنى وەزارەت
بیناى وەزارەتى نەوتى عیراق
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک هەڕەشەى
کشانەوەى عیراق لە ئۆپێک رەنگدانەوەی هەڵوێستی رەسمی حکومەتی عیراق نییە.
وەزارەتى نەوتى عیراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند:
ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن عیراق هەڕەشەى کشانەوەى لە ئۆپێک کردووە، هەڵوێستى
رەسمى حکومەتى عیراق نییە و جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە لەلایەن سەرۆک وەزیران یان
کابینەی حکومەتەوە نەخراوەتەڕوو، بەڵکو بەپێچەوانەوە، لێکتێگەیشتنێکی ئاستبەرز لە
نێوان وڵاتانی ئەندامدا لە ئۆپێک هەیە بۆ رەچاوکردنی دۆخی تایبەتی عیراق.
ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتى نەوت دوای ئەوە هات کە
ئاژانسی "بلۆمبێرگ نیوز" لە زاری سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەتی
نەوتەوە بڵاویکردبووەوە، ئەگەر پشکی بەرهەمهێنانی عیراق زیاد نەکرێت، ئەوا بەغداد
کشانەوەی خۆی لە رێکخراوى ئۆپێک تاوتوێ دەکات، هاوکات ئاژانسی "رۆیتەرز"یش
لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە ئاماژەی بە قەیرانی دارایی عیراق کردبوو بەهۆی
کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتەوە.
لە کۆتاییدا وەزارەتى نەوتى حکومەتى فیدراڵ دووپاتی
کردەوە، کە ئەم هاوکاری و تێگەیشتنە رەچاودەکرێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق
بگاتە ئاستێکی دادپەروەرانە، تاوەکو بتوانێت پێگەی خۆی وەک دووەم گەورەترین
بەرهەمهێنەری ناو رێکخراوی ئۆپێک بپارێزێت و داهاتی دارایی پێویست بۆ پەرەپێدانی
وڵات دابین بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

