بههۆی بوومهلهرزهوه 50 ههزار كهس له ڤهنزوێلا بێسهروشوێنن
جیهان 09:47 AM - 2026-06-27
AFP
وێنەیەکى دواى بوومەلەرزەکە
دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوو دوو بوومەلەرزەى بەهێز ڤەنزوێلاى
هەژاند، ئەمڕۆ رێژەى گیانلەدەستدان بەرزبووەوە و گەیشت 920
کەس، هاوکات 50 هەزار کەس تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە.
سەرۆکی تیمی هاریکاری نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: بەهۆى دوو بومەلەرزە بەهێزەکەى
چەند رۆژى رابردوو کە ڤەنزوێلای هەژاند، 50 هەزار کەس تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێن
بوون و چارەنووسیان دیار نییە.
ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا لەپێناو پاراستنیان نزیکبوونەوەی هاووڵاتیانی
لە باڵەخانە رووخاوەکان و زیان بەرکەوتووەکان قەدەغەکرد.
بەگوێرەی لێدوانى بەرپرسانی وڵاتەکە، رێژەی گیانلەدەستدان هەتا ئێستا
گەشتووەتە 920 کەس و بە ئەگەری زۆرەوە ژمارەکە زیاد دەکات، بەتایبەت بەهۆی
داڕووخانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون کە بە سەدان ماڵی لە خۆگرتبوو.
ئاژانسە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایگەیاند: بەلایەنی کەم لە
17 وڵاتەوە تیمی تایبەتمەند گەیشتوون بە ڤەنزوێلا، بۆئەوەى هاریکاری رزگاربوان
بکەن، هاوکات ئەمریکاش بەنیازە تیمێکی تایبەتمەند بۆ هەمان مەبەست بنێرێتە
ڤەنزوێلا.
پەیمانگای جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS)ئەوەى خستووەتەڕوو: بومەلەرزەی یەکەم
بە گوڕی 7.2 پلە بەپێوەری رێختەر بووە، دوای تەنها 39 چرکە بومەلەرزەی دووەم
بە گوڕی 7.5 پلە ناوچەکەی هەژاندووە، لە دوای ئەو دوو بومەلەرزە سەرەکییەشەوە
زیاتر لە 30 بوومەلەرزەی دیکە ئەو وڵاتەی هەژاندووە، کە پاشکۆ بوون، هاوکات باس
لەوە دەکرێت، بوومەلەرزەکان بە توندی زیانیان بە باڵەخانەکانی ناوچە کەناراوەکانی
لاگوایرا لە ڤەنزوێلا گەیاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژى 25ى6ى2026 دوو بوومەلەرزەى بەهێز ڤەنزوێلاى
هەژاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

