شۆڕش ئیسماعیل: بنیاتنانی دوو دەڤەری سەربازی هەنگاوێکە بۆ سوپایەکی نیشتمانی
کوردستان 10:31 AM - 2026-06-30
PUKMEDIA
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە
بە چاودێری
هێزەکانی هاوپەیمانان و بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، یەکەم
قۆناغی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بارەگای فەرماندەیی دەڤەری 1 بە
رەسمی دەستیپێکرد.
وەزیری
پێشمەرگە لە وتارێکدا کە لە رێوڕەسمی خولی یەکەمینی یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەری
یەک و دوو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: ئەم هەنگاوە دەبێتە دەستکەوتێکی
چارەنووسساز لە مێژووی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا، و لەمەودوا هێزەکانمان بە
نوێترین مێتۆد و شێوازی سەربازی هاوچەرخ ئاشنا دەکرێن.
شۆڕش ئیسماعیل
باسی لە رۆڵی گرنگی هاوپەیمانان کرد و وتی: هاوپەیمانان بە درێژایی ماوەی
رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵماندا بوون و پشتیوانێکی بەهێز بوون.
ئاماژەی
بەوەش کرد کە: هێزی پێشمەرگە تەنها هێزێکی چەکدار نییە بۆ کاتێکی پێویست، بەڵکو بۆ
جیهانی سەلماندووە کە قەڵغانێکی پتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بووەتە
هێمایەکی درەوشاوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
وەزیری
پێشمەرگە جەختی لەوەش کردەوە کە بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگە، ئاسایشی ناوچەکە بە
گشتی سەقامگیرتر دەکات، چونکە ئەم هێزە زامنی راستەقینەی پاراستنی مافەکانی خەڵکی
کوردستانە.
لە کۆتایی
وتارەکەیدا، شۆڕش ئیسماعیل ستراتیژی نوێی وەزارەتەکەی خستەڕوو و رایگەیاند:
بنیاتنانی دوو دەڤەری سەربازی و 11 فیرقەی جیاواز، هەنگاوێکی ئێجگار گرنگ و
ستراتیژییە بۆ بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانی و یەکگرتوو بۆ کوردستان."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

