سەرۆککۆمار:گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بەردی بناغەی کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانە
عیراق 04:51 PM - 2026-06-30
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
دیدارەکەی سەرۆککۆمار
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیران 2026، لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە ئیبراهیم کاڵین، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا و وەفدی یاوەری، بەئامادەبوونی حەمید ئەلشەتری، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق.
لەدیدارەکەدا باس لەدوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەبواری ئاسایش و هەواڵگریدا، بەشێوەیەک کەلەچوارچێوەی پێشهاتەکاندا بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بپارێزن کرا.
هاوکات سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کەگفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بەردی بناغەی کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانە، ودوپاتیشی لەگرنگی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبە ڕووبوونەوەی ئاستەنگە سنووربەزێنەکان کردەوە، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاوبەش و چەسپاندنی ژینگەیەکی سەقامگیرتر لەناوچەکەدا.
لەلای خۆیەوە کاڵین، پابەندبوونی وڵاتەکەی بەبەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکان و کردنەوەی ئاسۆیەکی فراوانتر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کردنەوەی ڕێچکەیەکی کارکردن لەنێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەهەردوو وڵاتی دراوسێدا دووپاتکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

