قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رێگر نییە و جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە
کوردستان 07:16 PM - 2026-06-30
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی سەوز
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە
ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی
کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە 30ی حوزەیرانی 2026 لە هاوینە
هەواری دوکان بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و
ناوچەکە و پێگە و سیاسەتی یەکێتی بەرچاوڕوونیدا بە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەوز
و رایگەیاند: یەکێتی لەم قۆناغەدا لە بەغدا پێگەیەکی کاریگەر و بەهێزی هەیە و
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە حیساب بۆ هەڵوێست و سیاسەتی
یەکێتی لەسەر پرسە گرنگەکانی عیراق و ناوچەکە دەکرێت.
سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێش قوباد
تاڵەبانی روونیکردەوە، هەموو دۆستان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئاگاداری هەڵوێست و
بۆچوونی یەکێتین و یەکێتی نەک تەنها رێگر نییە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڵکو
جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە.
وتیشی: هەر لە دەستپێکی دانووستانەکانەوە یەکێتی رایگەیاندووە بەشداری
لە حکومەتێکدا دەکات کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکهاتبێت و ئەم
هەڵوێستەش لە پابەندبوونی یەکێتییەوەیە بەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال، داوای لە پەرلەمانتارانی یەکێتی کرد سەرباری ئەوەی کە پەرلەمان کارا
نییە بەڵام ئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر بە دەنگدەران و خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن و
رۆژانە بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتییان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

