بە یاسا پارە گەڕێندراوەکانی گەندەڵی خەرج دەکرێن
عیراق 03:55 PM - 2026-07-01
AI- PUKMEDIA
گەندەڵی لە عیراق
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان،هەمووان چاویان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانەیە کە بۆ کۆمەڵگە گرنگن، یان بۆ راپەڕاندنی کاروباری حکومەتی لەپێشینەن، لە ئێستاشدا وەرگرتنەوەی پارە گەڕێندراوەکانی پرسی گەندەڵی کاری لە پێشینەی پەرلەمانە و پەرلەمانتارانیش دووپاتی دەکەنەوە، پرۆژە یاسایەک بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پارە گەڕێندراوەکان ئامادە دەکەن.
یاسایەکی تایبەت بە پارەی گەندەڵی کاری لە پێشینەیە
ئەحمەد شەهید
ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: ئامادەکردنی پرۆژە
یاسای وەرگرتنەوەو چۆنیەتی خەرجکردنی پارەکان، کاری لە پێشینەی دانیشتنەکانی قۆناغی
داهاتووی کارەکانی پەرلەمان دەبێت، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ویستی حکومەت بۆ
رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و پاڵپشتیکردنی کارەکانی.
روونیشیکردەوە : پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە
بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی سیستمی یاسایی تایبەت بە پاراستنی سامانی گشتی و
وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان.
ئاماژەی بەوەش
کرد: پرۆژە یاساکە لە پێشەنگی کارەکانی لیژنەی دەستپاکیدایە، لەگەڵ کۆمەڵێک یاسای
گرنگی دیکە کە پەیوەستن بە بەهێزکردنی شەفافیەت و چاودێری، کە وەک کۆڵەکەیەکی
سەرەکی سەیر دەکرێن بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت لە نەهێشتنی گەندەڵی و
پاراستنی سامانی گشتی.
تۆڕی گەورەی گەندەڵی ئاشکرا دەکرێت
ئێستا، هەڵمەتی
رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی تەنها لە سنووری راگەیاندنەکاندا یان دەستگیرکردنی
فەرمانبەرانی بچووکدا نەماوە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ ئەوەی ببێتە "سیستمێکی
گشتگیر" کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو لایەن و هێزانەی هەبێت کە توانایان
زۆرە و زیان بە دارایی گشتی دەگەیەنن.
محەمەد خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی
نوێنەران، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: ئەوەی ئێستا روودەدات، تەنها دەستنیشانکردنی
کەسانی گەندەڵ نییە، بەڵکو دەستنیشانکردنی سەرچاوەی گەندەڵییەکانیشە، بۆیە کارەکانی
ئێستای حکومەت و ئەنجومەنی دادوەری
ئاشکراکردنی تۆڕی گەورەی گەندەڵییە کە کەسانی باڵایان لە پشتەوەیە.
خەفاجی ئاماژەی
بەوەشکرد: لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی و دادوەری لەم دواییانەدا بوونەتە هۆی
ئاشکراکردنی تۆڕی گەورەی گەندەڵی، کە تیایدا چەندین بەرپرس و لایەنی باڵا بەشدار بوون،
ئەمەش وەڵامێکە بۆ گەندەڵکاران و ئەوانیشی لە پشتیانەوەن.
هەڵمەتی دەستگیرکردنەکان فراوانتر دەبێت
لە لایەکی دیکەوە، عەبدوڵڵا خەیکانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاشکرای کرد: هەڵمەتی سەرۆکوەزیران
دژ بە گەندەڵی بەردەوام دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژانی داهاتوو لە ئاستێکی
بەرزتردا ببینرێت و بگاتە ئەو کەسایەتییە گەورانەی لە پشت گەندەڵکارانەوە وەستاون.
خەیکانی
ئاماژەی بەوەش کرد : لە رابردوودا گەورەترین ئاستەنگ لە بەردەم لێکۆڵینەوەکاندا،
نەبوونی سیستمێکی گشتگیر و دامەزراوەیی بوو ، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە و کار
لەسەر چاودێریکردنی پڕۆژەکان دەکرێت، پێش ئەوەی تێبپەڕێندرێن یان پەسەند بکرێن.
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پشتگیری هەڵمەتەکەن
رێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی پێشوازیی لەم رێکارە نوێیانە دەکەن و بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانن بۆ
پاراستنی سەروەریی یاسا و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
دووپاتیشی دەکەنەوە، کە گرنگە پرۆژە
خزمەتگوزارییەکان پێش ئەوەی پەسەند بکرێن، لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر بڕی تێچوونیان
بکرێت، ئەمەش دەکرێت لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان فەرمانگە
چاودێرییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێت، بە ئامانجی رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی
گەندەڵی یان بەهەدەردانی دارایی گشتی.
کەریم عەلی خەڵەف سەرۆکی رێکخراوی "بذرة الأمل بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی"،رایگەیاند:
ئەو هەنگاوانەی سەرۆک وەزیران ناویەتی، وەک وەرچەرخانێکی گرنگ دادەنرێت لە پرۆسەی
چاکسازی کارگێڕی و داراییدا.
جەختیشی کردەوە :ئەم رێکارانە شایەنی پاڵپشتی و
پشتیوانین لەلایەن سەرجەم هێزە نیشتمانییەکانەوە، چونکە پەیامێکی ڕوونن کە دەوڵەت
ڕژدە لەسەر لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکان.
داواشی کرد:
پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی کۆمەڵێک یاسا کە پەیوەستن بە دەستپاکی و دژایەتیکردنی
گەندەڵی، کە دەق و رێکاری توندتر لەخۆبگرن بۆ پاراستنی سامانی گشتی و توندکردنەوەی
سزای ئەو کەسانەی زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەکان دەگەیەنن یان هانی گەندەڵی دەدەن.
پێکهێنانی لیژنە و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکان
بەپێی رۆژنامەی سەباح، پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند کراوە لە ناوخۆی وەزارەت و دامەزراوە
حکومییەکاندا بۆ پێداچوونەوە بەو گرێبەست و پڕۆژانەی لە ساڵانی ڕابردوودا جێبەجێ
کراون و گومانی گەندەڵی یان سەرپێچی دارایی و کارگێڕییان لەسەرە. ئەم لیژنانە کار
دەکەن بۆ دیاریکردنی سەرپێچییەکان و ناردنی مەلەفەکان بۆ لایەنە دادوەرییەکان بە
مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست.
ئەمەش لەکاتێکدایە،هەڵمەتی بەرەبەیان بۆ ڕاوکردنی تێوەگلاوان لە دۆسیەکانی گەندەڵی لە عیراق بەردەوامە و تاوەکو ئێستا سەدان ملیار دینار و دەیان موڵک لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەردا گیراوە، کە بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، تاوەکو ئێستا بڕی 219 ملیار دیناری عیراقی و 85 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەشێوەی کاش دەستی بەسەرداگیراوە، جگە لەوەش، دەیان موڵکی بازرگانی و نیشتەجێبوون، دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕێکی زۆر لە زێڕ و خشڵ لە حەشارگەی بەرپرساندا دۆزراونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
10:12 AM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
10:31 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27 -
هەولێر قەرزاری کەس نیە، خەرمانی کەسیش ، بەشی دانەوەی قەرزی هەولێر ناکا
بیروڕا 03:02 PM - 2026-07-27






.jpg)
دابەزێنە

