ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات
جیهان 08:24 PM - 2026-07-01
PUKMEDIA
ئۆپیک پلەس
لە مانگی داهاتوودا هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات و هەناردەی نەوتیش بەرەو ئاسایی بوونەوەی زیاتر دەڕوات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: ئەگەری هەیە هاوپەیمانییەکە ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی نزیکەی 188 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ مانگی ئاب زیاد بکات.
ئەم پێشبینییانە لە کاتێکدایە کە رۆژانە نرخی نەوت رووبەڕوی فشارێکی بەردەوام دەبێتەوە، هەرچەندە لەگەڵ کردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی گەرووی هورمز فشارەکان بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆن، هاوکات ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی، هۆکارەکەشی بۆ کردنەوەی گەروی هورمز و رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە بەهۆیەوە سەقامگیری بە بازاڕی وزە دەدات.
لەلایەکی دیکەوە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز لە 27ی6ی2026، رایگەیاند: عیراق دەیەوێت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بکات، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخی هەناردەی نەوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق یەکێکە لە جەمسەرە سەرەکییەکانی "ئۆپێک پڵەس" و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات، چونکە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بودجەی گشتی و ئابووریی ناوخۆیی هەیە کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتەکانی وزە دەبەستێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

