لهتیف نێروهیی: رێككهوتنی یهكێتی و نهوهی نوێ لهپێناو بهرژهوهندی گشتییه
کوردستان 02:24 PM - 2026-07-02
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان
لەتیف نێروەیی
رایگەیاند: لەگەڵ ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی هاوپەیمانیی هاوسەنگی و بووژانەوە، لە
نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێدا ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان
وەچەرخانێکی سیاسی و ئیداریی بەخۆیەوە دەبینێت.
لەتیف نێروەیی،
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی بە PUKMEDIAی راگەیاند: ئەم هاوپەیمانێتییە وەک
پێویستییەکی خێرا دێت بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگیی سیاسی، کە پێشتر نەبوونی ئەم
هاوسەنگییە ببووە هۆی پاشەکشەی پێگەی هەرێم لە ناوخۆدا، بەتایبەتی لە ناوچە
دابڕێندراوەکاندا، جگە لە کاریگەرییەکەی لەسەر ئامادەیی هەرێم لە بەغداد و کۆڕ و
کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان.
وتیشی:
چاوەڕوان دەکرێت ئەم هاوسەنگییە ببێتە هۆی بوژانەوەی خزمەتگوزاری و ئابووری و
پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ناوخۆی هەرێم و نێودەوڵەتیش،
ئاماژە راستییەکان و لێدوانی هەردوولاش ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ئەم ڕێککەوتنە
خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای هەرێم دەکات و دژی هیچ لایەنێک نییە.
ئاماژەی
بەوەشکرد: لە ڕووی مێژووییەوە، یەکێتی هەمیشە دەستپێشخەر بووە بۆ هەنگاوی ستراتیژی
لە بەرژەوەندیی هەرێم، هەر لە ڕێککەوتنی ستراتیژیی پێشووی لەگەڵ پارتی دیموکراتی
کوردستان و رێککەوتنی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی
سلێمانی، تا دەگاتە ئەم هاوبەشییەی ئێستا لەگەڵ دیارترین هێزی ئۆپۆزسیۆندا.
ئەوەشی
ڕوونکردەوە: گرنگیی ئەم هەنگاوە لەوەدایە کە دوو لایەنەکە (یەکێکیان لە دەسەڵات و
ئەوی تریان لە ئۆپۆزسیۆن) کۆدەکاتەوە، کەچەندین ساڵە
رووداوی وا دووبارە نەبووەتەوە، ئەمەش دەبێتە کۆڵەکەیەک بۆ یەکخستنی ناوماڵی
کوردی، لە کۆتاییشدا، ئەم هاوپەیمانێتییە هەوڵ نادات مەرجی پێشوەختە لە
دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتدا بسەپێنێت، بەڵکو لە شایستەییەوە دەستپێدەکات بۆ
داواکردنی یەکێک لە پۆستە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

