ئەمڕۆ کۆتا رۆژى فێستیڤاڵە گەورەکەى سلێمانییە
کوردستان 02:57 PM - 2026-07-03
کەناڵ8
فێستیڤاڵی سولی فێست لە هەواری شار بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ هەینی 3ی 7ی 2026، فێستیڤاڵی
"سولی فێست" کە گەورەترین فێستیڤاڵە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی
کوردستان، لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بۆ کۆتا رۆژ بەڕێوەدەچێت و تا ئەمشەویش
چالاکییەکانی بەردەوام دەبن، لە ماوەی هەشت رۆژی فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 100
چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن.
فێستیڤاڵەکە
تایبەتە بە خستنەڕووی کار و چالاکیی تەواوی کەلتوورە جیاوازەکان و داهێنانەکان، کە
بە بەشداریی ژمارەیەک لە گەنجانی شاری سلێمانی، تەواوی هەرێمی کوردستان و عیراق،
کۆمپانیا و بازرگانەکان بەڕێوەدەچێت، رۆژانە لە سەعات 4 ی ئێوارە بۆ 12ی شەو کار و
چالاکییەکان پێشکەش کراون و ئەمڕۆش بە هەمان کات بەردەوام دەبێت.
ئامانجی سەرەکیی فێستیڤاڵی سولی فێست بۆ راکێشانی
زۆرترین گەشتیارە بۆ شاری سلێمانی، کە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 500 هەزار کەس
سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.
هاوکات، فێستیڤاڵەکە بۆ چوار زۆنی سەرەکی دابەشکراوە، کە بریتین
لە: زۆنی سەرەکی (170 کۆمپانیا)، زۆنی شانۆی رۆمانی بچووک، زۆنی منداڵان و زۆنی
شەقامەکە، کۆی گشتی 270 کۆمپانیا و براند لە تەواوی زۆنەکاندا بەشدارن.
لە ماوەی هەشت رۆژى فێستیڤاڵدا زیاتر لە 100 چالاکیی
جۆراوجۆر لە بوارەکانی تەندروستی، وەرزشی، کولتووری، پەروەردەیی، رۆشنبیری و
خێزانی پێشکەش دەکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

