پرسه‌ی ره‌سمی بۆ به‌خاكسپاردنی رێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستیپێكرد
جیهان 10:32 AM - 2026-07-04
AFP
وێنەیەکى رێوڕهسمەکە
رێوڕه‌سمی رەسمی به‌خاكسپاردنی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ شه‌ممه 4ی 7ى2026 له تارانی پایته‌ختی ئێران بە به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری و رێوشوێنى ئه‌منیی توندوتۆڵ ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی كاروانێكی پرسه‌ی شه‌ش رۆژه‌یه كه له ناوخۆی ئێران و عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر له به‌یانی زووه‌وه هه‌زاران ماته‌مگێڕ بۆ گێڕانی ماته‌م رژانه مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تاران، هاوكات ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی ئێران هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمه ره‌سمییه‌كانی بڵاوكرده‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سنوورداركردنی هاتوچۆ و رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له ده‌وروبه‌ری شوێنی پرسه‌كه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی 3ی7ی2026 كاربه‌ده‌ستانی ئێران په‌رده‌یان له‌سه‌ر تابووتی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران لادا، كه له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی به‌رز دانرابوو و به گوڵ داپۆشرابوو، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ماڵئاوایی له‌ته‌رمی ناوبراو.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌كه، ماتهمگێڕانهكه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رێكخه‌ره‌وه راگه‌یه‌ندراوه، مه‌راسیمه‌كان به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چن:
وێستگه‌ی یه‌كه‌م (تاران): ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمی ره‌سمی و گشتی له پایته‌خت.
وێستگه‌ی دووه‌م (عیراق): گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ عیراق، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان.
وێستگه‌ی كۆتایی (مه‌شهه‌د): گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ ئێران و به‌خاكسپاردنی له زێدی خۆی له مه‌شهه‌د.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

