سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکان: 3300 تۆمەتبار فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە
کوردستان 06:23 PM - 2026-07-05
واع
سەعد ئەللامی سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق
سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق،
ئاشکرای دەکات کە نزیکەی 3300 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارانە دەرچووە کە لە
سەردەمی رژێمی پێشوودا تاوانی مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە، ئاشکراشی دەکات: دادگای
پێداچوونەوە سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسەند کردووە و رێکارەکانی لەسەرۆکایەتی کۆمارە.
دادوەر سەعد ئەللامی سەرۆکی دادگای باڵای
تاوانەکانی عیراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەکانی عیراق، رایگەیاند:
دادگاکەمان لە ساڵی 2005 دامەزراوە و درێژکراوەی ئەو دادگایەیە کە ئەنجومەنی حوکم
لە ساڵی 2003 دایمەزراند، کە کارەکانی بۆ قۆناغێکی دیاریکراوی لێکۆڵینەوە بوو.
دەشڵێت: دادگاکەمان تا ئەو کاتەی سەر بە
ئەنجومەنی وەزیران بوو،سزای لەسێدارەدانی بۆ 20 کەس لە سەرانی رژێمی پێشوو
دەرکردووە، بەڵام لە دوای ساڵی 2012وە بووە بە دادگایەکی تایبەتمەند کە تایبەتە بە
پرسی تیرۆر و دەستپاکی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی.
لە
بارەی سکاڵای نوێ و ئەو دۆسیانەی کاری لەسەر دەکەن، سەرۆکی دادگای باڵای
تاوانەکانی عیراق، رایگەیاند: سکاڵای نوێ زۆر کەمە، بەڵام ئێمە کار لەسەر هەزارەها
دۆسیە دەکەین و نزیکەی سێ هەزار و 300
کەسیش فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە، کە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا تاوانی دژ
بە مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە، بەشێکیان کێشە لە دەستگیرکردنەکاندا هەیە و بەشێکیشیان
لە دەرەوەی وڵاتن.
رونیشی کردەوە: ئەو دۆسیایەنەی کە دادگا
کاریان لەسەر دەکات، پەیوەستن بەو سکاڵانەی کە لەسەر تاوانەکانی نێوان 17ی تەموزی
1968 تا ئایاری 2003 تۆمار کراون.
لە
بارەی ئەو کەسانەشی سزا دراون، دادوەر سەعد ئەللامی سەرۆکی دادگای باڵای
تاوانەکانی عیراق، ئاشکرای کرد: تاوەکو ئێستا 160 کەس سزا دراون، کە 26 کەسیان
سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
پەیوەست بە پرسی تاوانبار عەجاج و گۆڕە بە
کۆمەڵەکانیش، رایگەیاند: قوربانیانی پرسی عەجاج ئەوانەی لە کیمیاباران و هێرشی
سەربازی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان رزگاریان بوو، بەڵام دواتر دەستگیر
کراون و بۆ بیابانەکانی باشووری عیراق گوازرانەوە، هەروەها ژن و منداڵ و پیاو لە
یەکتری جیا کرانەوە و سیاسەتی برسیکردن لە دژیان بەکار هێنرا، بۆ ئەوەی زۆرترین
کەسیان گیان لەدەستبدەن.
دەشڵێت: برسێتی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە
مانگی تەمووزدا بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان گیان لەدەستبدەن، دواتریش زیندانیکراوان
ناچار دەکران، تەرمەکان لە دەرەوەی گرتوخانەکان بەخاکبسپێرن، بەڵام بەهۆی رەقی
زەوییەکە بەخاکسپاردنەکان قورس بوون و بە بەرد تەرمەکان دادەپۆشران، دواتریش سەگە
بەرەلاکان تەرمەکانیان دەخواردن، رزگاربووان شایەتیان لەسەر ئەم رووداوە ترسناکانە
داوە.
لە
بارەی سزای لە سێدارەدانییش بۆ عەجاج، رایگەیاند: دادگای پێداچوونەوە سزاکەی
پەسەند کردووە و رێکارەکانی لەسەرۆکایەتی
کۆمارە.
لە
کۆتایشدا، سەعد ئەللامی سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق، ئاشکرای کرد: 227
کەس سکاڵایان لەسەر عەجاج تۆمار کردووە، هەروەها 1068 کەس قوربانی دەستی عەجاجن،
کە لە نێوان کوشتن و رفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی دابەش بوون، تۆمەتباریش
دانی بەوەدا ناوە کە ژمارەی زیندانیکراوەکان زیاتر لە سێ هەزار کەس بوون و
هەموشیان کورد بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

