سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06
الشرق الأوسط
وێنەیەکى پارەى دەستبەسەرداگیراو
ئەمڕۆ لە پارێزگاى سەڵاحەدین هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر نزیكەی سێ
ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلی گرانبەهادا گرت، كە وەك بەشێك لە سامانی دۆسێى گەندەڵیی
مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند: هێزەكانیان لە ناحیەی شەرگاتی سەر بە
پارێزگای سەڵاحەدین، پشكنینیان بۆ ماڵی فەرمانبەرێكی پاڵاوگەی بێجی كردووە و لە ئەنجامدا دەستبەسەر نزیكەی سێ
ملیار دیناردا گیراوە كە لەناو ماڵەكەدا و لەژێر خاكدا حەشاردرابوو، ئەم پارەیە
پەیوەندیی راستەوخۆی بە دۆسێی گەندەڵیی عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی
نەوتەوە هەیە.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: جگە لە پارە نەختینەییەكە، هێزە ئەمنییەكان
دەستیان بەسەر چوار ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و گرانبەهادا گرتووە كە لە هەمان شوێن بوون و
ئۆتۆمبێلەكان لە جۆرەكانی (تۆیۆتا هایلۆكس، بی ئێم دەبلیو، شۆفرلێت تاهۆ و
كادیلاك) پێكهاتوون، كە وەك بەشێك لە سامانی ئەو دۆسێ گەندەڵییە مامەڵەیان لەگەڵدا
دەكرێت.
هاوکات مستەفا سەنەد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عیراق
ئاشكرایكردووە: دوو برای تێوەگلاو لەم دۆسێیە، بە بڕی نیو ملیار دۆلارەوە بەرەو
فەرەنسا هەڵاتوون، لە بەرامبەردا، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە رێگەی
پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ)ەوە هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی ئەو دوو
تۆمەتبارە و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
عەدنان جومەیلی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت لە 30ی ئایارى
2026 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
و ناوبراو ناوی 128 کەسی درکاند، کە گوایە لە دۆسیەکەیدا بەشداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

