بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
عیراق 10:32 AM - 2026-07-07
تایبەت
وێنەیەکى رێوڕەسمى ماڵئاوایى لە تاران
ئەمڕۆ تەرمی
عەلی خامنەیی رێبەری
پێشووی ئێران دەگاتە عیراق و رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمەکەی بەڕێوەدەچێت و
بەهۆیەوە لە 10 پارێزگای عیراق پشووی رەسمی
راگەیەندرا.
بڕیارە ئێوارەی
ئەمڕۆ سێشەممە 7ى7ى2026 تەرمی عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی ئێران لە رێگەی
فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بگاتە عیراق و رێوڕەسمی رەسمیی ماڵئاوایی لە تەرمەکەی
بەڕێوەدەچێت و بەهۆی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پێشوازیکردنیش لە 10 پارێزگای عیراق
پشووی رەسمی راگەیەندرا، کە لە چەند پارێزگایەکدا بۆ ماوەی یەک رۆژ و لە چەند
پارێزگایەکی دیکەشدا پشووەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئیدارەی خۆجێیی
شارەکان لەبارەی پشووی سبەینێوە رایگەیاندووە: سبەینێ چوارشەممە 8ى7ى2026 لە شارەکانى
کەرکوک، بەغداد، نەجەف، زیقار، موسەننا و کەربەلا بە رەسمی کراوەتە پشوو، ئەوەش بۆ
ئاسانکارییە بۆ دانیشتووانی شارەکان تاوەکو بەشداری بکەن لە رێوڕەسمی ماتەمینی و
کۆتا ماڵئاوایی لە تەرمەکەی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامیی
ئێران.
ئیدارەی
پارێزگاکان ئاماژەیان بە ئەوەش داوە: بەشێک لە پارێزگاکانی وەک دیالە، بابل، میسان
و دیوانیە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت دوو رۆژ کراوەتە پشوو، بەڵام
تاقیکردنەوەکانی خوێندنگە و زانکۆکان ناگرێتەوە.
سەرچاوەکان
لەبارەی خشتەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانەوە رایانگەیاند: بەرەبەیانی سبەی رۆژی
چوارشەممە 8ى7ى2026 رێوڕەسمی جەماوەریی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی لە نەجەف
بەڕێوەدەچێت، ئێوارەکەشی دەبرێتە کەربەلا و رێوڕەسمی ئایینی و جەماوەری بۆ دەکرێت،
دواتر دەبرێتەوە مەشهەد لە ئێران بەخاک دەسپێردرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

