پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07
PUKMEDIA
حاجی فەیسەڵ کەتۆ
پەیام و هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی حاجی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا کەسایەتی دیارو ناسراوی بادینان و تێکۆشەری دێرین .
هاوخەمی سەرۆک بافڵ..
بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر فەیسەڵ کەتۆ ئاغا، نوێنەری پێشووی سەرۆک مام جەلال لە بادینان و برای شەهیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان.
بۆ ئەم ماتەمە هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامی کۆسرەت رەسوڵ..
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری حاجی فەیسەڵ کەتۆ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو ناسراوی بادینان و تێکۆشەری دێرین (حاجی فەیسەڵ کەتۆ)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا..
بنەماڵەی تێکۆشەر هەڤاڵ فەیسەڵ كەتۆ ئاغا
بۆكۆچی دوایی هەڤاڵ فەیسەڵ كەتۆ ئاغا، تێکۆشەری دێرین و نوێنەری پێشووی سەرۆك مام جەلال، لەدەڤەری بادینان و برای شەهیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆ، پرسهو سهرهخۆشیم ئاڕاستهی خێزان و بنهماڵهو دۆستانی دەکەم.
لەخوای گەورە داواكارم کۆتایی ناخۆشی بنهماڵهو هەڤاڵانی بێت و ڕۆحی كۆچكردو بهبهههشتی بهرین شادبکات.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی هەڤاڵ حاجی فەیسەڵ کەتۆ
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناوچەی بادینان ، تێکۆشەری دێرین حاجی فەیسەڵ کەتۆ ، لەناخی دڵەوە ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین و لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت .
انا للە وانا الیەراجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هاوخەمی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا..
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا دەردەبڕێت
بەڕێزان/ بنەماڵەی حاجی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی
حاجی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا کەسایەتی دیاری بادینان و تێکۆشەری دێرین و نوێنەری پێشووتری سەرۆک مام جەلال-م پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە قووڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەخوای گەورە داواکارم، کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبوریش ببخشێتە ئێوەی بەڕێز.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی(ی.ن.ک)
7ی تەمووزی 2027
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
10:12 AM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
10:31 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27 -
هەولێر قەرزاری کەس نیە، خەرمانی کەسیش ، بەشی دانەوەی قەرزی هەولێر ناکا
بیروڕا 03:02 PM - 2026-07-27






.jpg)
دابەزێنە

