قوباد تاڵەبانی: بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی تایبەت بەگەشتوگوزار دەدەین
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-07
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بلێندی گۆنشجا، وەزیری گەشتوگوزار و رۆشنبیری و وەرزشی ئەلبانیا
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لە ئەلبانیا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بلێندی
گۆنشجا، وەزیری گەشتوگوزار و رۆشنبیری و وەرزشی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(7/7/2026) بە ئامادەبوونی دارا
رەشید، وەزیری پلاندانان و ژوان سابیر، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و دابان شەدەڵە،
جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەفین غەفور، راوێژکاری جیگری
سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، باس لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو
وڵات لە بوارەکانی گەشتوگوزار و پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و کولتوورییەکان و
گواستنەوەی ئەزموون و پسپۆڕی کرا.
لە دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بەو دەرفەتانەی لە هەرێمی
کوردستان بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار هەیە و روونیکردەوە کە لە چوارچێوەی
فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، حکومەتی هەرێم گرنگییەکی تایبەت دەدا بە پێشخستنی
کەرتی گەشتوگوزار، لەم
چوارچێوەیەشدا دروستکردنی پەیوەندییەکی تۆکمە و بەهێزی لەگەڵ ئەلبانیا بە گرنگ
زانی و راشیگەیاند بە گرنگییەوە دەڕواننە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی
وڵاتانی دۆست و لەناویشیاندا حکومەتی ئەلبانیا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و
گواستنەوەی ئەزموون، قوباد تاڵەبانی بە فەرمی بانگهێشتی وەزیری گەشتوگوزار و
رۆشنبیری و وەرزشی ئەلبانیای کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

