دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت
کوردستان 09:23 PM - 2026-07-07
تایبەت
تیرۆرستە دەستگیر کراوەکان
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری و
هەواڵگری، لەمانگەکانی 4 و 6ی 2026دا لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک سێ تیرۆریستی
داعشیان دەستگیرکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تیرۆریستان بەناوەکانی ( چ.ئـ ،
ت.ب.ر ، پ.ف.س )دوای ئەوەی هەوڵی هیجرەتیان داوە، بەڵام لەبەر باری ئەمنی و داخستی
هەموو ڕێگاکان لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە بۆیان نەکراوە و لەپێشووتردا بڕیاری
ئەوەیان داوە دەعوە بکەن و کاریان بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و نووسین و وێنەکانی داعش و
فکرەی توندڕەوی بووە لە 10 پەیج و ئەکاونتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک،
تیکتۆک، ئینستاگرام، تەلەگرام، یوتوب)کردووە، لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر
داواکراوان دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایشی
هەرێم، ئاماژە بەوەشدەکات: لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا، تیرۆریستان دانیان
بەوەداناوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە دەعوەیان کردووە و هانی گەنجان و
هەرزەکارانیان داوە بۆ وەرگرتنی فکرەی توندڕەوی و چوونە ناو رێکخستنەکانی داعش و
هیجرەتکردن بۆ ناو ڕیزەکانی داعش.
لە کۆتایشدا،
رایگەیاندووە: لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی(2) لەیاسای تیرۆر ڕاگیراون و
لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

