بانکی ناوەندی پشکی دۆلاری گەشتیارانی کەمکردەوە
عیراق 03:50 PM - 2026-07-08
راگەیاندنی بانکی ناوەندی
بانکی مەرکەزی
بانکی ناوەندیی عیراق، چەند رێنماییەکی نوێی تایبەت بە ڕێکخستنی پشکی دراوی نەختینەی بیانی (دۆلار) بۆ گەشتیاران دەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی7ی2026، نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، رایگەیاند: ڕێنماییە نوێیەکان بریتین لە دیاریکردنی سەقفی پشکی نەختیی دۆلار بۆ هەر گەشتیارێکی تەمەن پێگەیشتوو بە بڕی 2 هەزار دۆلاری ئەمریکی مانگانە، لەبری 3 هەزار دۆلاری پێشوو، ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی پڕۆسەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی و بەرزکردنەوەی کارایی دابەشکردنی سەرچاوەکان دێت، بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ باشترین پەیڕەوە بانکییە نێودەوڵەتییەکاندا.
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک چاکسازیی رێکخستندایە کە بانکی ناوەندی جێبەجێیان دەکات، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی گەیشتنی دراوی بیانی بە دەستی هەمووان، ئەمەش بەشدار دەبێت لە سەقامگیرکردنی بازاڕی نەختینە و بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم رێوشوێنە ئاسانکاری دەکات لە پرۆسەی جێبەجێکردندا، پاڵپشتی لە گۆڕانکاری بەرەو ئابووریی دیجیتاڵی دەکات و متمانەی کەرتی بانکی بەهێزتر دەکات بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئابووری وڵات بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

