عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد و نێچیرڤان بارزانی
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن
و هۆشیاری یەکێتی، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت: پیرۆزە پیاوی میانڕەوی، متمانە
و دووربینی، ئەم خەڵاتە ڕێزلێنانە لە پیاوێک کە ساڵانێکە بە دڵسۆزی، میانڕەوی،
ئارامی، دووربینی و توانای دروستکردنی متمانە، لە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی هەرێمی
کوردستاندا ڕۆڵێکی دیار و کاریگەری هەبووە.
عیماد ئەحمەد،
لێپرسراوی مەكتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکی
پیرۆزبایدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پیرۆزبایی بۆ کاک نێچیرڤان بارزانی؛ پیاوی میانڕەوی،
متمانە و دووربینی، بە بۆنەی بەخشینی یەکێک لە خەڵاتە بەرز و بەڕێزەکانی ئیتالیا بە کاک نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەشی بەڕێزی دەکەم.
وتیشی: ئەم خەڵاتە بۆ
من تەنها ڕێزلێنان لە سەرۆکێک نییە، بەڵکو ڕێزلێنانە لە پیاوێک کە ساڵانێکە بە دڵسۆزی،
میانڕەوی، ئارامی، دووربینی و توانای دروستکردنی متمانە، لە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی
هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی دیار و کاریگەری هەبووە.
ئەوەش دەڵێت: کاتێک بیر
لەو ڕۆژانە دەکەمەوە کە لە کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێکەوە کارمان دەکرد،
وێنەی پیاوێکم لەبەرچاوە کە لە بڕیارداندا ئازا و متمانەبەخۆ بوو، لە مامەڵەدا میانڕەو
و خۆشڕەفتار، لە هاوڕێیەتیدا دۆست و ڕەفیق، و لە خوێندنەوەی ڕووداوەکاندا دووربین
و وردبین بوو.
عیماد ئەحمەد ئاماژەی
بەوەشداوە: هەندێک پۆست و پلە بە تێپەڕبوونی کات کۆتایی دێن، بەڵام ئەوەی لە یادەوەریی
مرۆڤەکاندا دەمێنێتەوە، شێوازی مامەڵە، ڕێزگرتن لە مرۆڤ و توانای پاراستنی دۆستایەتی
لە ناو جیاوازییەکاندا دایە. کاک نێچیرڤان لەو کەسانەیە کە دەتوانێت لەگەڵ جیاوازییەکاندا
گفتوگۆ بکات و لە ناو قەیراندا، دەرگای هیوا و چارەسەر کراوە بهێڵێتەوە.
لەکۆتایشدا نوسیویەتی:
لە دڵەوە پیرۆزبایی لە کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم و هیوادارم ئەم ڕێزلێنانە نێودەوڵەتییە
ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ بەردەوامبوون لە خزمەت بە ئاشتی، پێکەوەژیان، گفتوگۆ و
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، پیرۆز بێت، کاک نێچیرڤان؛ هەندێک
خەڵات بە سنگەوە هەڵدەواسرێن، بەڵام خەڵاتی ڕاستەقینەی ئەو متمانەیەیە کە مرۆڤ لە
دڵی خەڵکدا بەجێی دەهێڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

