ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09
BBC
گەرووی هورمز
ئەو هێرش و پەلامارە پچڕ پچڕانەی لە گەرووی هورمز لەنێوان ئێران و ئەمریکا روودەدەن، رەنگە بەتەواوی کۆتایی بە رێککەوتنی سەرەتایی نێوانیان بهێنێت و یاداشتی لێکتێگەیشتن ببێتە مێژوو، قسەکانی دوێنێی سەرۆکی ئەمریکاش ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەیان لە خاڵی سفر.
هێرش و هەڕەشەی ترەمپ
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: رەنگە رێککەوتنی کاتیی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێهاتبێت. ئەم قسەیەی سەرۆکی ئەمریکا لەدوای شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئێران و وەڵامی سوپای پاسداران دێت. هەموو پێکدادانەکانیش بەهۆی بەئامانجگرتنی سێ کەشتیی بازرگانییەوە هاتوونەتەئاراوە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە گەرووی هورمز رووبەڕووی هێرشی ئێران بوونەتەوە.
ترەمپ لە قسەکانی دوێنێی لە ئەنقەرەوە، بە ئاشکرا هێرشی کردەسەر ئێرانییەکان و رایگەیاند: نایەوێت لە ئایندەدا مامەڵەیان لەگەڵدا بکات. هەروەها ئێرانییەکانی بەوە تۆمەتبارکرد، کە لەپشت کێشەکانی ناوچەکەوەن و واشنتنیش کاتێکی زۆری بەهەدەرداوە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ تاران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێگەنادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
چارەنووسی دانوستاندنەکان
سەرەڕای ئەوەی باسی لە ئەگەری کۆتاییهاتنی رێککەوتنی سەرەتایی کرد، بەڵام ترەمپ لەدوای چەند خولەکێك ئاماژەی بەوەدا، کراوەیە بەڕووی بەردەوامبوونی دانوستاندنەکان ئەگەر دانوستانکاران بخوازن. لەمبارەیەشەوە وتی: بابەتەکە بۆ دانوستانکارە نایابەکانمان بەجێدەهێڵم ئەگەر بیانەوێت درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن، بەڵام واینابینم گونجاو بێت. ئەو کەسانەم خۆش ناوێت (مەبەستی ئێرانییەکان بوو).
ناتۆ پشتیوانی هێرشەکان بوو
لەلایەن خۆیەوە، مارک رۆتە ئەمینداری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند: هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زۆر پێویست بوون. رۆتە بەر لە دەستپێکردنی لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە ئەنقەرە، بە رۆژنامەنووسانی وت: کاتێك ئاگربەست هەیە و ئێران بەشێوەیەکی گەورە پێشێلی دەکات، ئەوا پێموایە زۆر پێویستە ئەمریکا بە بەهێزی وەڵامی بداتەوە.
ئەو هێرشانەی رۆتە باسیان دەکات، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا «سێنتکۆم» وردەکارییەکەی بڵاوکردەوە، کە بریتییە لە بەئامانجگرتنی زیاتر لە 80 بنکەی ناو خاکی ئێران. سێنتکۆم دووپاتیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە وەڵامی دەستبەجێی هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێرانە، کە دژی کەشتییەکانی ناو گەرووی هورمز ئەنجامی داون.
ئابڵوقە دەگەڕێتەوە؟
هەر هێرشی سەربازی نییە کە ئەمریکا بۆسەر ئێران ئەنجامیداوە، بەڵکو ترەمپ رایگەیاند: رەنگە ئابڵوقەی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئەو وڵاتە دەستپێبکەنەوە. رۆژی سێشەممەش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئەو مۆڵەتەی هەڵوەشاندووەتەوە کە بەشێوەیەکی کاتیی رێگەی بە ئێران دەدا نەوت هەناردە بکات. لێپرسراوێکی ئەمریکی دووپاتیکردەوە، هەڵسوکەوتەکانی ئێران لە گەرووی هورمز، بەهیچ شێوەیەك لەلایەن ئەمریکاوە قبووڵ ناکرێت و لێکەوتەی خراپی دەبێت.
هەڵوێستی تاران
هەردوێنێ، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان و گەورە دانوستانکاری ئێران، ئەمریکای بە پێشێلکاری زەقی یاداشتی لێکتێگەیشتن تۆمەتبار کرد و دووپاتیکردەوە سەردەمی خۆسەپاندن و گێچەڵپێکردن کۆتاییهاتووە و تاران ملکەچ نابێت.
رێککەوتنی کاتیی، یاخود یاداشتی لێکتێگەیشتن لە 18ی مانگی حوزەیران لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا ئیمزاکرا و دواتر دانوستاندنی 60 رۆژەش لە سویسرا دەستیپێکرد بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی و هێنانەدی ئاشتی، بەڵام وا دیارە هەردوولا دەگەڕێنەوە خاڵی سفر و هەوڵەکانی نێوەندگیرەکانی پاکستان و قەتەریش بە با دا دەچێت.
PUKMEDIA کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

