عیراق هەوڵی گەڕاندنەوەی تۆمەتباران و پارە دزراوەکانی دەدات
عیراق 05:09 PM - 2026-07-11
راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی
دەستەی
دەستپاکی فیدراڵی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: رەشنووسێکمان بۆ ئیمزاکردنی چەند
یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی ئامادە کردووە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارە و ئەو
تۆمەتبارانەی لە دەرەوەی عیراقدان.
ئاژانسی رەسمی
عیراق (ئینە) لە زاری عەباس مەت عەب بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە
دەستەی دەستپاکی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عیراق،
بڵاویکردەوە: هەندێک وڵات هەن کە بەهۆی هۆکاری تایبەت بە خۆیانەوە، هاوکاری دۆسیەی
گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵکاران ناکەن، لە بەرامبەریشدا هەندێک وڵاتی دیکە هەن کە
لەم ڕووەوە هاوکارن.
راشیگەیاند: فەرمانگەکەمان
ڕەشنووسێکی ئامادە کردووە بۆ ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا
بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارە و رادەستکردنی تۆمەتباران، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام
بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکان و دۆخی وڵاتان دەکەین، بەڵام یاسا ناوخۆییەکانی
هەندێک لەو وڵاتانە رێگە بە گرتنەبەری ئەو ڕێکارە دیاریکراوانە نادەن کە عیراق
داوایان دەکات.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، پێشتر دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رێککەوتننامەیەکی هاوکاری لەگەڵ
نووسینگەی ناوەندی نیشتمانیی ئینتەرپۆل لە بەغداد ئیمزا کرد، کەڕێگە خۆشدەکات بۆ گەیشتنی
راستەوخۆ بە سیستمی زانیارییەکانی ئینتەرپۆل، بە ئامانجی هاندانی نووسینگە
نیشتمانییەکان بۆ بەرفراوانکردنی مەودای گەڕان و بینینی زانیارییەکانی تایبەت بە
داواکراوان، بە شێوەیەک کە ئەو دەزگایانەش بگرێتەوە کە ئەرکی لێکۆڵینەوەی
تاوانکارییان لەسەرە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی لە وڵاتە جیاوازەکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

