سلێمانی.. پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک سەرکەوتوو دەبێت
کوردستان 12:03 PM - 2026-07-12
PUKMEDIA
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسک لە سلێمانی
ئەنجام دەدرێت و نەخۆشەکە بەسەلامەتی دەگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی.
د. یاد
نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
بەسەرکەوتووی پرۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخی ئێسکمان بۆ خاتونێک ئەنجامدا کەیەکەم
جارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم ئەنجام دەدرێت و پاش مانگێکیش لە نەشتەرگەرییەکە
گەڕایەوە ناو خێزانەکەی.
د. یاد ئاماژەی
بەوە کرد: نەشتەرگەرییەکی لەم شێوەیە ئەگەر حکومەت بینێرێتە دەرەوەی وڵات نزیکەی
140 هەزار دۆلار دەکەوێت، بەڵام ئێمە لەم نەخۆشخانەیە سەرجەم چارەسەر و رێکارە
مادییەکان لەسەر داهاتی سلێمانی جێبەجێ دەکەین و بەداخەوە حکومەتی هەرێم و عیراقیش
گرنگیمان پێنادەن و بودجەمان بۆ دابین ناکەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد: تا ئێستا 523 حاڵەتی چاندنی مۆخ لەم نەخۆشخانەیە ئەنجامدراوە و سەرجەم
پرۆسەکان لەسەر داهاتی سلێمانی بووە، کەئەگەر سلێمانی لەقەیراندا بێت کاری ئێمەش
دەوەستێت، کە 40٪ ی ئەو نەشتەرگەرییانە بۆ خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و
راپەڕین بووە، 60٪ی بۆ شارەکانی تری هەرێم و عیراق بووە.
لەلایەکی ترەوە
ئاماژەی بەوە کرد کە 40٪ی کارمەندەکانمان خۆبەخشن و ئیدارەی گشتی و نوسینگەی قوباد
تاڵەبانی پشتیوانی ئەو کارمەندانەن و هاوکارییان بۆ دابین دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

