پەرلەمانتارێک: حکومەتی کاربەڕێکەر دەتوانێت 120 ملیارەکە دابین بکات
کوردستان 03:37 PM - 2026-07-13
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بە بیانووی جۆراوجۆر ناردنی 120 ملیارەکەی بۆ عیراق دواخست و دواجار وەزارەتی دارایی فیدراڵیش بەلێدەرکردنی 120 ملیارەکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان-یش لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنن: بیانووی حکومەت بۆ کۆنەکردنەوەی 120 ملیار دینارەکە ناڕاستە، چونکە حکومەتی کاربەڕێکەر لەڕێگەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان و زیادکردنی چەندین کرێی نایاسایی لەسەر شانی هاووڵاتیان، بە تەواوی توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەی هەیە، بەڵام دەیەوێت ئەم پرسە وەک فشارێک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ بەکاربهێنێت تا بڕی پارەکەی بۆ کەم بکاتەوە.
حکومەت بە نایاسایی چەندین کرێی لەسەر هاووڵاتی زیادکردووە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: حکومەتی کاربەڕێکەر لەڕێگەی
داهاتی دەروازە سنوورییەکانەوە توانای کۆکردنەوە و ناردنی 120 ملیار دینارەکەی بۆ
بەغداد هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی بە نایاسایی چەندین کرێی لەسەر هاووڵاتیان
زیادکردووە داهاتەکەی نادیارە و دەڵێت: توانای ناردنی ئەو بڕە پارەیەمان نییە.
شلێر غەفور ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمییی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە داهاتی ئەو دەروازانەی هەیە، دەتوانێت 120 ملیارەکە
کۆبکاتەوە و بۆ عیراقی بنێرێت، بەڵام کە نەتوانێت کۆیبکاتەوە چۆن دەتوانێت
دەوڵەتداری بکات، ئەمە جگە لەوەی بە نایاسایی چەندین کرێی لەسەر هاووڵاتی زیادکردووە
و دیارنییە داهاتەکەی بۆ کوێ دەڕوات و رێژەکەشی چەندە.
راشیگەیاند: بەداخەوە چەقبەستوویی
سیاسی وایکردووە کە پەرلەمانی کوردستانیش تا ئێستا کارانەبێت و ئەمەش هۆکارێکە بۆ بوونی
بەشێکی زۆر لەم کێشانە بە تایبەت مووچە، ئەگەر پەرلەمان کارا بووایە و یاسای بودجەی
تێدا تاوتوێبکرایە بەشێک لە کێشەکانی چارەسەر دەبوون، وەفدی باڵای یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستانیش لەکاتی دانوستان لەگەڵ پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و
لەپێناو راستکردنەوەی حکومڕانی دوو مەرجی سەرەکی هەبوو، یەکێکیان بردنی بودجە بوو
بۆ پەرلەمان ئەوەی تریشیان نووسینەوەی دەستورێکە بۆ هەرێم، کە ئەمەش دەبێتە
چارەسەری بەشێک لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان.
حکومەتی کاربەڕێکەر شکستی هێناوە
حکومەتی کاربەڕێکەر توانای کۆکردنەوەی پارەی دیاریکراوی هەیە، بەڵام
دۆخی مووچەخۆرانی پشتگوێ خستووە و لەکاتێکدا کە لە ڕووی سیاسییەوە بەرامبەر بەغداد
بێ فشار بووە، قوتی هاووڵاتیان دەکاتە داردەستی خۆی.
هەڵمەت هۆشیار ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمییی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
پێویستە مووچە و بژێوی و قوتی خەڵک لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتدا بێت، بەڵام
حکومەتی کاربەڕێکەر دوا بابەت بیری لێبکاتەوە دۆخی مووچەخۆرانە، ئەوەشی کە دەڵێت تا
ئێستا 120 ملیارەکەم بۆ کۆنەکراوەتەوە من بە ناڕاستی دەزانم و پێموایە دەیەوێت وەک
فشارێک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ بەکاریبهێنێت تا بڕی پارەکەی بۆ کەمبکاتەوە،
هاوکات ئەگەر حکومەت لە خەمی میللەتەکەیدا بێت پێویستە کۆمەڵێک پرۆژەی زیادە و
ناپێویست لە ئێستادا رابگرێت تاوەکو بتوانێت بابەتی مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک
یەکلابکاتەوە، چونکە دڵنیام دەتوانێت ئەو پارەیە کۆبکاتەوە.
راشیگەیاند: ئەگەر گەنجینەی
حکومەت بەتاڵە بۆ راستەوخۆ رایناگەیەنێت و بڵێت من شکستم هێناوە لە ئیدارەدانی ئەم
هەرێمە، چونکە بەتاڵبوونی گەنجینە لەهەر وڵاتێکدا رووبدات حکومەت هەڵدەوەشێتەوە و حکومەتداریش
بەمشێوەیە ناکرێت، بەڵام سەرباری ئەوەش هێشتا ئامادە نییە جۆرێک لە سازش لەپێناو
خەڵکەکەیدا بکات و راستییەکە بە حکومەتی فیدراڵ بڵێت بە پێچەوانەوە لێدوانی دژ
بەیەکیش دەدەن، بە کورتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم نەیتوانیوە حکومداری بکات و
هیچ کارتێک نەماوە بەکاریبهێنێت بەرامبەر عیراق دەست بۆ مووچەی مووچەخۆران دەبات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ
13ی 7ی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕی 841 ملیارو 161 ملیۆن
دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق و بەوپێیەش وەزارەتی دارایی عیراق بڕی
120 ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی
حوزەیران لە كۆی تەمویلی مووچە لێبڕیوە، تا ئێستاش دیارنییە هەرێم ئەو کورتهێنانە
بەچی پڕدەکاتەوە و میکانیزمی دابەشکردنی مووچە و بڵاوکردنەوە خشتەی دابەشکردنەکە
چۆن دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پاکستان: ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتنی ئاشتی نزیکن
05:24 PM - 2026-08-11 -
نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی دەگاتە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکان
04:23 PM - 2026-08-11 -
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای مۆڵەتی درێژخایەن کرا
04:04 PM - 2026-08-11 -
سیدار باسوت: لهڕێی میدیایی كوردییهوە دهتوانین گهشه به زمانی كوردیی له توركیا بدهین
01:24 PM - 2026-08-11
ئەمانەش ببینە
دەستەی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی ڕێبوار تەها دەکات
02:34 PM - 2026-08-11
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان راگیرا
11:32 AM - 2026-08-11
دەستەی دەستپاکی: 34 تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
10:59 AM - 2026-08-11
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کۆڵۆمبیا دەهەژێنێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە
09:39 AM - 2026-08-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەعات 12ی ئەمشەو دەروازەی ناونووسین بۆ حەج دادەخرێت
کوردستان 09:45 PM - 2026-08-10 -
ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی لەوەزارەتی پەروەردەش راگرت
کوردستان 08:51 PM - 2026-08-10 -
ئامادەكاریی بۆ بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێت
کوردستان 06:06 PM - 2026-08-10 -
یەکێتی و کۆریای باشوور تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 06:05 PM - 2026-08-10 -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز كۆڵۆمبیای هەژاند
جیهان 05:52 PM - 2026-08-10 -
پێنووسەکەی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی پێ ئیمزاکرا بەخشرایە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە
کوردستان 05:18 PM - 2026-08-10 -
پەرلەمان بۆ چارەنووسی پارەی گەندەڵكاران كۆدەبێتەوە
عیراق 05:17 PM - 2026-08-10 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی وەزیری نەوتی عیراق دەکات
کوردستان 03:22 PM - 2026-08-10




.jpg)


دابەزێنە

