ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14
ئاژانسەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
سەرەڕای هێرشە
نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆ بەسەر بەندەرەکانی
ئێراندا، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، کە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران بۆ
کۆتاییهێنان بە جەنگ هێشتا ئەگەری هەیە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا، لە کۆشكی سپی لەپەیامێکیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: وا بیردەکەمەوە
ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەری هەیە، وتیشی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵیان گەیشتینە
ڕێککەوتن، پاشان وتیان: ناتوانین ئەم ڕێککەوتنە ئیمزا بکەین، بەڵام دەبێت بەردەوام
بین لە دانوستاندن لەسەری.
ئاماژەی بەوەش
کرد کە واشنتۆن ئەمشەو هێرشێکی گەورەی دیکە ئەنجام دەدات و وتیشی، تواناکانی
هێرشبەریی ئێران لەناو دەبەین، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە،
بۆ سێیەم شەو لەسەریەک گەڕێکی نوێی هێرشەکانی دژی ئێران ئەنجامداوە.
لەو بارەیەشەوە
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی
"ئێکس" ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی زیانی قورس
بە هێزەکانی ئێران و لاوازکردنی توانایان بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی
بێتاوان و کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی
بەرگریی ئیمارات بە رەسمی رایگەیاند، دوو
کەشتی نەوتهەڵگری نیشتمانیی وڵاتەکەی بە ناوەکانی “مەمباسا” و “ئەلباهییە”، لە رێڕەوی
باشووری گەرووی هورمز و لە ناو سنوورە ئاوییەکانی سوڵتانییەتی عوماندا، بە دوو موشەکی
کرووزی ئێرانی کراونەتە ئامانج و کارمەندێکی نەوتهەڵگری “مەمباسا” کە بە رەگەز هیندییە،
گیانی لەدەستداوە و هەروەها هەشت کارمەندی تر بریندار بوون کە برینی چواریان سەختە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

