قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵی بەسەرکردەوە
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ
کۆبووەوە، ئەمڕۆ لە سەردانێکی مەیدانیی و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی
بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکەی کرد.
قوباد تاڵەبانی لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی
پڕۆژەکە رایگەیاند: دانیشتووانی چەمچەماڵ و تەکیە و ئاغجەلەر و گوندەکانی ئەو
دەڤەرە ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن، هەربۆیە ئەم پڕۆژەیە
ئەولەوییەتی ئێمەیە و بە هەر نرخێک بێت، دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو
بکرێت و بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی ئازیزی دەڤەرەکەوە.
جێگری سەرۆکوەزیران پشتیوانی خۆشی بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار
دووپاتکردەوە و جەختی کردەوە هەموو هاوکارییەکیان پێشکەش دەکات بۆ دابینکردنی
پێداویستییەکان و رێگە نادات کارکردن لە پرۆژەکەدا پەکی بکەوێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پڕۆژەی
ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بە گوژمەی 139ملیارد دینار لە ساڵی 2024وە کەوتووەتە
بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستا نزیکەی 50٪ کارەکانی تەواو بووە. بە تەواوبوونی
پڕۆژەکە جگە لەوەی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ و تەکیە و ئاغجەلەر و ژمارەیەکی بەرچاو
لە گوندەکانی ناوچەکە بە یەکجاری چارەسەر دەبێت، کەرتی کشتوکاڵیش لە سنوورەکە
دەبووژێنێتەوە و زیاتر لە 30 گوند لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

