ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
کوردستان 04:09 PM - 2026-07-14
گوندی ژاژڵە
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە
ئاگرەکەى گوندی ژاژڵە لە شارباژێڕ ماوەی 24
سەعاتە بەردەوامە و زیانێکی زۆری بە رەز و باخ و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و بوونی
مین و سەختی ناوچەکە و رەشەبای بەهێز، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قورس کردووە، بەڕێوەبەری
پۆلیس و دارستانی ماوەتیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت، دەکرێت بگاتە
قەزای ماوەت.
لە دوێنێوە ئاگرێکی بەهێز لە نێوان گوندی ژاژڵە
و بەردبەرد لە قەزای ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕ کەوتووەتەوە، هەرچەندە سەعات 03:00 بەرەبانی
ئەمڕۆ ئاگرەکە لەلایەن بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستانی ماوەت و هاووڵاتیانەوە
کۆنترۆڵکرا، بەڵام جارێکی دیکە، ئاگرەکە کەوتەوە و ئێستاش لە تەشەنەی
بەردەوامدایە.
مقدم هۆگر محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیس و دارستانی
ماوەت، رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست لەگەڵ بوونی مینێکی زۆر لە
ناوچەکە کە لە بەیانییەوە زیاتر لە 10 مین تەقیوەتەوە، نەمانتوانیوە ئاگرەکە
کۆنترۆڵ بکەین، ئەمە جگە لەوەی رەشابەیەکی بەهێزیش هەڵیکردووە، ناوچەکەش سەختە و
ئۆتۆمبێل ناگاتە ناوچەکە، هەموو ئەمانە بوونەتە لەمپەر لە بەردەم کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
وتیشی: ئێستا کەرەستە و شۆفڵمان بۆ هاتووە،
بۆیە دەمانەوێت لە مەودایەکی دوورترەوە ئاگر بڕ دروست بکەین، بۆ ئەوەی تا ئاگرەکە
دەگات، کاری ئاگربڕەکە کۆتایی بێت.
لە بارەی هاوکاری هاووڵاتیانیشەوە،
رایگەیاند: لە راستیدا، بەهۆی بوونی مینێکی زۆرەوە، هاووڵاتیان ناتوانن لە ئاگرەکە
نزیک ببنەوە، هەروەها گوندی ژاژڵە هەر خۆی دانیشتووانی کەمە و چەند ماڵێکی کەمی
تێدایە.
لە کۆتایشدا،مقدم هۆگر محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیس و دارستانی ماوەت وتی: ئەگەر ئاگرەکە کۆنترۆڵ
نەکرێت، پێدەچێت بەرەو قەزای ماوەت بڕوات، بۆیە داوامانکردوو کە هاووڵاتیان و خزم
و کەسوکاری ناوچەکە بێن بەدەمانەوە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

