ئاگادارییه‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌با ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
کوردستان 06:28 PM - 2026-07-15
راگەیاندنی وەزارەتی کارەبا
ماوەی 50 رۆژ بۆ پێدانی پارەی کارەبا دیاری‌کرا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی 50 رۆژ بۆ پاره‌دانی پسووڵه‌ی كاره‌با له پرۆژه‌ی رووناكی دیاریده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له دوای ئه‌وه‌ی پسووڵهكهی به‌ده‌ست ده‌گات تا 50 رۆژ پاره‌كه نه‌دات، كاره‌باكه‌ی ده‌بڕدرێت، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی هاووڵاتیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ڵێن هه‌ر كاتێك حكومه‌ت توانی 30 رۆژ جارێكدا مووچه دابه‌شبكات، ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره بدات.
دوای نزیكه‌ی 50 رۆژ ئه‌مڕۆ 15ی7ی2026ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاره‌باش ته‌نها 50 رۆژی بۆ پێدانی پاره‌ی كاره‌با دیاریكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه كۆپییه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی كاره‌با نه‌ده‌ن ئۆتۆماتیكی كاره‌باكه‌یان ده‌پچڕێت و له‌پاش پێدانی پاره‌كه‌ش له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا كاره‌باكه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له هاوبه‌شان ده‌كات كه قه‌رزی پێش پرۆژه‌ی رووناكیش بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌و قه‌رزه كۆنه‌ش له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌كرێت ببێته هۆی پچڕانی ئۆتۆماتیكی كاره‌با له‌كاتی پاره نه‌داندا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ كارئاسانی هاووڵاتیان حكومه‌تی هه‌رێم سه‌كۆی دیجیتاڵی پاره‌دانی به ناوی (ئی-پسووڵه) كاراكردووهو هاوبه‌شان ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌ی كاره‌با بده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی هێشتا خۆیان له‌پرۆژه‌ی رووناكی تۆمارنه‌كردووه ده‌بێت خۆیان تۆماربكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا، هاووڵاتیان ناڕه‌زایی زۆر له‌سۆشیال میدیا ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن: حكومه‌تێكی كار به‌ڕێكه‌ر به 50 رۆژ مووچه‌یه‌ك دابه‌ش بكات ناكرێت كات دیاریبكات بۆ پێدانی پاره‌ی كاره‌با.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانبه‌رێك بۆ PUKMEDIA وتی: له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم به ملیۆنان دیناری هاووڵاتیانی له ئه‌ستۆدایه، كه به‌ناوی لێبڕین و پاشه‌كه‌وت و زۆر ناوی دیكه‌وه لێی زه‌وتكردووین، ناكرێت فشار بخاته سه‌ر مووچه‌خۆران بۆ پێدانی پاره‌ی كاره‌با، له‌كاتێكدا هه‌ر مانگه‌و به بیناوویهك كرێی كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌مانگه‌كانی رابردوودا هاووڵاتیان پاره‌یه‌كی زۆری كاره‌بایان بۆ هاتووه‌ته‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی رووناكییه‌وه ئاگاداركردونه‌ته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه‌ی پێشتر بۆیان هاتووه‌ته‌وه زیادبووه و پێویسته ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن كه له پسووڵه‌ی دووه‌مدا دیاریكردوه، ئه‌مه‌ش بێ متمانه‌یی له نێوان پرۆژه‌ی رووناكی و هاووڵاتیاندا دروستكردووه، چونكه به‌بێ هیچ هۆكارێك بڕی پاره‌كه‌یان بۆ كهمكراوهتهوهو هاووڵاتیانیش ده‌ڵێن، ده‌ركه‌وتووه به‌بێ هیچ پێوه‌رێك باره‌ی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دێته‌وه ناردنی پسوڵه‌ی دووه‌میش بۆ هاووڵاتیان به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

