قوباد تاڵەبانی: یەکێتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت
کوردستان 08:28 PM - 2026-07-15
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە
میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی
مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(15/7/2026) بەڕێوەچوو، قوباد
تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە مامۆستا عومەر عەلی، لێپرسراویی نوێی
مەڵبەندی گەرمیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئاماژەدان بە
گرنگیی گەرمیان بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێویستی زانی مەڵبەندی گەرمیان
بە جۆرێک پەیوەندیی خۆی لەگەڵ چین و توێژەکانی خەڵکی دەڤەرەکە رێک بخاتەوە کە خەڵک
مەڵبەند بە ماڵی دووەمی خۆیان و بە پشتیوانی خۆیانی بزانن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی دۆخ و پێگەی یەکێتی لەسەر
ئاستەکانی کوردستان و عیراق و نێودەوڵەتی بۆ ڕوون کردنەوە و رایگەیاند لە دوای
نەخۆش کەوتنی سەرۆک مام جەلالەوە هەرگیز یەکێتی لەسەر هەر سێ ئاستەکە وەک ئێستا
بەهێز نەبووە.
وتیشی یەکێتی بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژ لە دوای
رۆژ بەهێزتر دەبێت و لە عیراق و لە ناوەندەکانی بڕیاری نێودەوڵەتیش زیاتر حیساب بۆ
سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی لەسەر پرسە جیاوازەکان دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

