پەرلەمانتارێکى عیراق بڕیارى دوو ساڵ زیندانیکردنى بۆ دەرکرا
عیراق 04:01 PM - 2026-07-16
راگەیاندنى دەستەی دەستپاکی عیراق
بیناى دەستەی دەستپاکی عیراق
دادگای
تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڕیاری سزادانی بۆ پەرلەمانتارێکى عیراق دەرکرد، کە
خۆی لە دوو ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بڕی 10 ملیۆن دیناردا دەبینێتەوە.
دەستەی
دەستپاکی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی 7ی 2026 ئاشکرای کرد:
دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بڕیاری سزادانی بۆ "محەمەد
کەربوولی" دەرکردووە، کە خۆی لە دوو ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بڕی 10
ملیۆن دیناردا دەبینێتەوە، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە بە شێوەیەکی یاسایی
سەلمێندراوە کە ناوبراو لە بەرامبەر ئەنجامدانی کارێکی نایاساییدا داوای بەرتیلی
کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکی عیراق، محەمەد کەربوولی داوای
بڕی 50 هەزار دۆلاری ئەمریکی کردووە لە بەرامبەر دەستوەردان بۆ داخستنی
چەند لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، کە بەرامبەر سکاڵاکارێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی
کەرخی یەکەم لە بەغداد پێکهێنرابوون، تاوەکو لەو رێگەیەوە هاوکاری بێت لە
هێشتنەوەی ئەو کەسە لە پۆستەکەیدا وەک بەڕێوەبەری خوێندنگایەک.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای ئەوەى دادگا وردبینی لە هەموو بەڵگەکان
کرد، بڕیاری سزادانی محەمەد کەربوولی بەپێی یاسای ژمارە 160ی ساڵی 1983 دەرکردووە.
محەمەد کەربوولی ئەندامی خولی شەشەمی ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بوو، لە
فراکسیۆنى هاوپەیمانیی عەزم، لە بەرەبەیانی رۆژی 28ی 6ی 2026، لە ئۆپراسیۆنێکى هێزە ئەمنییەکان کە پەیوەست بوو بە دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق
بۆ کاروباری پاڵاوتن لە بەغداد دەستگیرکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

