سەندیکای رۆژنامەنووسان:روماڵی شوێنی بۆردومان و تەقینەوەکان مەکەن
کوردستان 11:24 PM - 2026-07-17
PUKMEDIA
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان کوردستان
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان پاش دەستپێکردنەوەی گەڕی سێھەمی جەنگی ئێران ئەمریکا، چەند رێنماییەکی نوێی بۆ روماڵی میدیایی لە بارودۆخی نائاساییدا بڵاوکردەوە.
دەقی رێنماییەکان:
پاش دەستپێکردنەوەی گەڕی سێھەمی جەنگی ئێران ئەمریکا، ھیوادارین هەموو لایەک پارێزراوبن، بەهۆی هەستیاریی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، جارێکی تر داواکارین کەناڵەکانی راگەیاندن، میدیاکاران و بەکاربەرانی سۆشیال میدیا لە سنوری سلێمانی پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:
—بەرپرسیارێتی وتاری میدیاییمان ئاوێتەی ستراتیژیمان بێت..
—رێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنوری سلێمانی..
—ھەر سەرچاوەیەکی زانیاری رەسمیی نەبێت یان لێدوانی وتەبێژانی دامەزراوە ئەمنییەکان نەبێت، پشتی پێ نەبەسترێت..
—خۆتان لە بڵاوکردنەوەی وتی وتی و هەواڵی چەواشەکار و بێبنەما بپارێزن.
—روماڵی شوێنی بۆردومان و تەقینەوەکان مەکەن، تا لایەنی بەرپرس پشکنین بۆ شوێنەکە نەکەن..
—بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر..
—لەشوێنی بۆردومانەکاندا میدیا چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە و قەرەباڵغی خەڵکی دروست نەکات..
—دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان خەتی سوورە..
—دیاریکردنی جوگرافیای شوێنی روداو شکاندنی پرۆتۆکۆڵی بەرپرسیارێتی یاساییە..
—بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەکی سەربازی و ئەمنی، سەقامگیری کۆمەڵگە دەخاتە مەترسییەوە..
—لە کاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان موشەک، ئەو جێگایە دەبێتە شەڕگە، بۆیە نابێت پەخشی ڕاستەوخۆی تێدا بکرێت..
لەگەڵ نزاو پاڕانەوەمان بۆ سەلامەتیی گشت لایەک، داواکارین هەموومان بەرپرسیار بین بۆ پاراستنی شارەکەمان و ھاووڵاتیانی سیڤیل و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەرێمی کوردستان.
ھەر باش بن
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
17/7/2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

