عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18
راگەیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق
وێنەیەکى کاتى ئیمزاکردنى رێکەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن
بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق 48 رێککەوتن و
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوکاری ئابووری لە نێوان عیراق و کەرتە جیاوازەکانی
نەوت و پیشەسازی و تەکنەلۆژی و دارایی ئەمریکا ئیمزا کرا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: عەلی فالح
زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق سەرپەرشتى ئیمزاکردنى 48 رێککەوتننامە و
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوکاری و راگەیاندنی هاوبەشی نێوان کەرتە گشتی و
تایبەتە جیاوازەکانی عیراق و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد، کە رێڕەوێکی روون
بۆ هاوکاری ئابووری و دارایی لە نێوان هەردوو وڵات دادەمەزرێنن و پەیوەندییەکە بۆ
ئاستێکی بەرزتر لە ئاڵوگۆڕی و بەرژەوەندی هەردوولا بەرز دەکەنەوە.
ئاماژەى بەوەشدا: رێککەوتن و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون
لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکانیان و
کەرتە حکومییەکانی دیکە و هەریەک لە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و کەی بی ئاڕ و جی ئەی
ڤێرنۆڤا و کۆمپانیای شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها رێککەوتنی هاوکاری و ناساندنی
خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی راگەیاندن پەیوەندییەکان و رێککەوتنێکی
هاوکاری لەگەڵ هالیبێرتۆن لەخۆگرت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەو رێککەوتنانەی لە نێوان هەردوولا ئیمزا کراون
یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کیزلایت بۆ تەکنەلۆجیا و کەرتی تایبەتی عیراق،
هەروەها کۆمپانیای پێپسیکۆ و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی پەیوەست بە دانانی بۆری
نەوتی گواستنەوە بۆ بانیاس لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست و رێککەوتنەکانی هاوبەشی لە
بواری پەروەردە و رێککەوتنەکانی نێوان کەرتی تایبەت لە بواری هاوردەکەن و
بەرهەمهێنانی دەرمانی لەخۆگرت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: رێککەوتن
و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای کەی بی ئاڕ/ KBR و یو
ئۆ پی UOP و کۆمپانیای پۆلاریس و کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە/ AEE و
کۆمپانیای PPTA پێشەنگ لە بواری تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان و دوو رێکەوتن
لەگەڵ فریتۆ لای بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی
تایبەتمەند لە کەرتەکانی کشتوکاڵی بازرگانی و پیشەسازی لەخۆگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
10:03 PM - 2026-11-11 -
یادی جیهانیی ژمێریاران لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
09:51 PM - 2026-11-11 -
شارەوانیی سلێمانی دوو هۆڵی بۆنەکان بێبەرانبەر دەخاتە خزمەت هاووڵاتیان
08:23 PM - 2026-11-11 -
دیموکراتەکانی ئەمریکا نەیانتوانی وەزیری جەنگ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە
05:42 PM - 2026-11-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی ئاوی عیراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە
07:28 PM - 2026-11-11
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
04:19 PM - 2026-11-11
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
03:59 PM - 2026-11-11
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
01:58 PM - 2026-11-11
زۆرترین خوێنراو
-
مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
کوردستان 03:59 PM - 2026-11-11 -
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
جیهان 03:05 PM - 2026-11-11 -
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
کوردستان 01:58 PM - 2026-11-11 -
نەنکم هاجەر؛ شکۆیەک لە سێبەری ستەمدا
بیروڕا 01:30 PM - 2026-11-11 -
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
عیراق 01:10 PM - 2026-11-11 -
هەرێمی سور
بیروڕا 11:14 AM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی بهدابهشكردنی مووچهی مانگی 10 دێت
کوردستان 10:45 AM - 2026-11-11 -
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
کوردستان 09:26 AM - 2026-11-11



.webp)
.webp)
.webp)

دابەزێنە

