نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18
PUKMEDIA
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی
دوێنێ چەند جارێک هێرشى درۆنى کرایە سەر پارێزگاى سلێمانى، لێپرسراوی
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی-یش لەوبارەیەوە رایگەیاند: میدیاکانی پارتی نابه‌رپرسیارانه
رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات، کە كه‌متر نییە له‌و هێرشانه‌ی كه
دەکرێتە سه‌ر شارەکە، روماڵی راسته‌وخۆ و پێدانی زانیاری و پیشاندانی شوێنی
بۆردومانكراو، هه‌وڵدانێكی فراوانە بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن بۆ ئه‌وه‌ی
هاووڵاتیان ئه‌و شوێنانه بهجێبهێڵن.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو
میدیای پارتی به‌رامبه‌ر به شاری سلێمانی و سنووری پارێزگای سلێمانی كردیان كه‌متر
نه‌بوو له‌و هێرشانه‌ی كه كرایه سه‌ری، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
و بڕگه‌كانی یاسای تایبه‌ت به كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق و
ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ش بوو كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ رۆماڵی
رووداوه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: روماڵی راسته‌وخۆ و پێدانی زانیاری و پیشاندانی شوێنی
بۆردومانكراو، هه‌وڵدانێكی فراوان بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن بۆ ئه‌وه‌ی
هاووڵاتیان ئه‌و شوێنانه بهجێبهێڵن، بۆیه دوێنێ ئه‌وه‌ی كه به‌دی كرا ده‌توانین
پوختی بكه‌ینه‌وه كه میدیای پارتی سنووری پارێزگای سلێمانیان خستوەته ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه وه‌كو میدیایه‌كی دژ په‌یامه‌كانیان
بڵاوده‌كرده‌وه.
وتیشی: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌شدا كه میدیاكانی پارتی كردیان، ئه‌و
نه‌رمییه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی نواندی به‌رامبه‌ر میدیای پارتی له هیچ وڵاتێكی
پێشكه‌وتووی دونیا ئه‌مه نه‌بووه و به‌دی ناكرێت، چونكه كاتێك كه مه‌ترسیه‌ك روو
ده‌كاته ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به تایبه‌تی بۆ شارێكی گه‌وره، ئه‌و كاته
ناكرێت به پێوه‌ری میدیای ئازاد ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێت میدیایه‌كی دیاریكراو مه‌ترسی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی زیاتر بكات و هه‌وڵبدات ترس و تۆقاندن بڵاوبكاته‌وه، هه‌روه‌ها
هه‌وڵبدات هه‌ندێك شوێن کە به ئامانج گیراوە دیاریی بكات و زانیاری بداته ئه‌و
لایه‌نانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌ن، ئه‌مه له هیچ شوێنێكی پێشكه‌وتووی دونیا رێگه پێدراو
نییه، بۆیه ئێمه وه‌ك میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه میدیای پارتی ئه‌نجامیداوه و له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی ده‌كه‌ین رێكاره‌كان به شێوازێك
بگرنه‌به‌ر كه له‌گه‌ڵ یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان گونجاوبێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و رێنماییانه
گونجاو بێت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه، چونكه به‌رده‌وامبوونی
میدیای پارتی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه شه‌وی رابردوو له سلێمانی روویدا ئه‌مه مه‌ترسییه‌كه
زیاتر ده‌كات و ترس و تۆقاندن زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی میدیای یه‌كێتی له‌تیف نێروه‌یی ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه كرد: ئێمه وه‌ك میدیای یه‌كێتی كه ئێمه بێده‌نگین و زانیاری بڵاوناكه‌ینه‌وه
دەربارەى ئه‌و شوێنانه‌ی له سنووری پارتی بۆردومان ده‌كرێت ئێمه خۆمان به به‌رپرسیار
ده‌زانین و میدیایه‌كی به‌رپرسیارین، به واتای به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی، به‌رپرسیارێتی
نیشتمانیی، به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نانه‌ت به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیش،
چونكه نابینه ناسه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان و ئێمه بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردووه، هه‌ندێكجار
وه‌كو هه‌واڵێكیش بۆردومانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بڵاوناكه‌ینه‌وه، چونكه به‌مه
خه‌ڵك ده‌زانێت كام میدیا میدیایه‌كی نیشتمانییه و كام میدیاش میدیایه‌كی نا به‌رپرسیاره.
دوێنێ هەینى 17ى7ى2026 سەرلەبەیانییەکەى و شەوەکە هێرشى درۆنى کرایە
سەر سلێمانى، میدیاى پارتیش بە روماڵەکانیان ترس و تۆقاندنیان لەناو خەڵکدا
بڵاوکردەوە و نابەپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کرد، ئەمەش وا دەخوێندرێتەوە
کە میدیای پارتی سنووری پارێزگای سلێمانی خستوەتە ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانییه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

