دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18
تایبەت
وێنەیەکى سەردانەکە
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لە سۆرانەوە
رایگەیاند: یەکڕیزی و خۆڕێکخستنەوەی ناوخۆیی، زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییە
سیاسییەکانی قۆناغەکەیە.
ئەمڕۆ شەممە 18ى7ى2026، لە چوارچێوەی
بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانی بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ناوچەکە، دەرباز
کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی مەڵبەندی (6)ی سۆرانی کرد و لەلایەن کاروان گەزنەیی، لێپرسراوی
مەڵبەندەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەشێک لە
لێپرسراوی بەشەکان، لێپرسراوی کۆمیتەکان، ئەنجومەنی مەڵبەند و ژمارەیەک لە ریشسپی
و پیاوماقوڵان و کەسایەتییە دیارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دەرباز
کۆسرەت ڕەسوڵ لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر هەستیاریی قۆناغەکە و بەرچاوڕوونی تەواوی
دایە ئامادەبووان سەبارەت بەدوایین پێشهاتەکان و دۆخی سیاسیی ناوچەکە بەگشتی و عیراق
و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
لە
وتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە،
پێویستی بە هۆشیاریی سیاسی و یەکدەنگییەکی بەهێزی نیشتمانی هەیە، بۆ ئەوەی
بتوانرێت دەستکەوتەکان بپارێزرێن و مافەکانی خەڵک دەستەبەر بکرێن.
هەروەها،
رۆڵی مێژوویی و خەباتی نەپساوەی خەڵکی تێکۆشەری دەڤەری سۆرانی بەرز نرخاند و ئاماژەی
بەوەدا کە مێژووی پڕ قوربانیدانی
ئەم ناوچەیە، هاندەرێکی گەورەیە بۆ ئەوەی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گوێگرتن لە
داواکارییەکانیان لە پێشینەی هەموو کارەکان بێت. لەم روانگەیەشەوە، پشتیوانی خۆی
بۆ کار و بەرنامەکانی مەڵبەند و لێپرسراوی مەڵبەند دووپاتکردوە.
هەروەک، ئامادەبوونی کەسایەتی و ریشسپیانی
ناوچەکەی وەک کۆڵەکەیەکی قایمی کۆمەڵایەتی و پشتیوانییەکی گرنگ بۆ سەرخستنی یەکێتی
لەناوچەکە وەسف کرد.
لە کۆتاییدا، کاروان گەزنەیی و
هەڤاڵانی مەڵبەند و ئامادەبووان، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ئەم سەردانە،
دووپاتیان کردەوە کە بە گوڕوتینێکی نوێوە درێژە بە کارە رێکخراوەییەکان دەدەن و
وەک هەمیشە لە ئاست بەرپرسیارێتیی قۆناغەکەدا دەبن بۆ خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

