نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی ئەو هێرشانەی لەچەند رۆژی رابردوودا كرانە سەر هەرێمی كوردستان، لای نووسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكان، كاردانەوەی ئەرێنی لێكەوتەوەو پەیامەكەی سەرۆك بافڵ بەپەیامێكی راشكاو و بوێرو بەرپرسیارانە وەسف دەكەن.
پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی سنوور بۆ دەستدرێژییە ناڕەواكان دادەنێت
لەبارەی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتییەوە، نووسەر رێبین عومەر، لەوتارێكدا دەڵێت: ئەم پەیامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك راگەیاندنێكی روونی سەربەخۆیی ئیرادەی كوردایەتی و وەرچەرخانێكی گرنگ لەمێژووی هاوچەرخی هەرێمی كوردستاندا دەبینرێت، گرنگیی تایبەتیی ئەم پەیامە لەوەدایە كە سنوورێكی توند بۆ دەستدرێژییە ناڕەواكانی سەر هەولێر و سلێمانی دادەنێت و بێدەنگیی رابردوو وەك هۆشیاریی سیاسی پێناسە دەكات نەك لاوازی، پەیامەكە لەم قۆناغە هەستیارو پڕ ململانێیەی ناوچەكەدا، نەك هەر هۆشدارییەكی روونە بۆ رێگریكردن لەتێكدانی ئاسایشی نیشتمانی، بەڵكوو دەرفەتێكی مێژوویی و داوایەكی راشكاویشە بۆ یەكڕیزی، خاوەندارێتی لەدۆزی رەوای كوردو داڕشتنی تەگبیرێكی هاوبەشی سەركردایەتی سیاسی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و قەوارەی هەرێمدا.
شێرزاد حەسەن: پەیامی سەرۆكی یەكێتی، پەیامی یەكپارچەیی خاكی كوردستانە
هەر لەوبارەیەوە، نووسەر شێرازد حەسەن رەزا، لەوتارێكدا كە لەبەشی بیروڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە نووسیویەتی: بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەپەیامەكەیدا ئاماژە بەوەدەكات كەهێرش و رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی سەر هەولێرو سلێمانی، نەك هەر غەدر بوون، بەڵكو بێمتمانەیی و ناڕێكییان لەهاوپەیمانێتی و دراوسێیەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە دروست كردووە، لەكاتێكدا كەپاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی سیڤیل لەپێشینەی كارەكانیاندایە، جەخت دەكاتەوە كەهەرێمی كوردستان هەمیشە پارێزەری ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بووە، بەتایبەت كۆماری ئیسلامی ئێران، لەكۆتاییشدا دەڵێت كە كوردو كوردستان هێندە لاواز نین نەتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن و پێویستە هەمووان بزانن كە كوردستان یەك جەستەی پێكەوەبەستراوە، برین لەهەولێر بێت یان فرمێسك لەسلێمانی، ئازارەكە بۆ تەواوی كوردستانە.
لەتیف فاتیح: روحی مام جەلال لەپەیامەكەی سەرۆك بافڵ-دا رەنگی داوەتەوە
هەروەها نووسەر لەتیف فاتیح فەرەج، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەردەبڕێت و بە هەڵوێستێكی گرنگ و بەجێ و پێویست لەم كاتەدا وەسفی دەكات، دەشڵێت: گرنگیی ئەم پەیامە لەوەدایە كە لەلایەكەوە هەرێمی كوردستان وەك یەك پاكێج دەبینێت و هاوسۆزی بۆ هەولێر دووپات دەكاتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە بەڕوونی و بوێرییەوە سنوورێك بۆ هێرشەكانی ئێران دادەنێت. نووسەر ئاماژە بەوە دەكات، كە لەم پەیامەدا رۆحی مام جەلالی بینیوەتەوە لەخەمخۆری بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان، وێڕای رەخنەی لەناونەهێنانی شەهیدانی كۆمەڵە، جەخت دەكاتەوە كە پەیامەكە دەرفەتێكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان.
یادگار عەلی: پەیامەكەی سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بوێرانەیە
هاوكات یادگار عەلی، رۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆ، لەبارەی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەڵێت: پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێكی روون و راشكاو و بوێرانەو پڕ لەبەرپرسیارییەتی راستەقینەیە.
جگە لەم نووسەرو رۆژنامەنووس و رۆشنبیرانە، چەندین كەسایەتی دیكە لە سۆشیاڵمیدیا، پەیامەكەی سەرۆك بافڵ بە پەیامێكی سەنگین و یەكلاكەرەوە بۆ یەكبوونی كوردو هەڵوێستی مەردانە بۆ پاراستنی میللەتەكەی وەسف دەكەن و داوا لەسەركردەكانی دیكەش دەكرێت، هاوشێوەی سەرۆك بافڵ هەڵوێستی روون و راشكاویان هەبێت.
ئەم كاردانەوانەش لەكاتێكدایە، رۆژی 18ی 7ی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی ئەو هێرشانەی لەچەند رۆژی رابردوودا كرانە سەر هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەم كردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلكارییەكی توندی یاسا نێودەوڵەتییەكان و ئاڵۆزكردنێكی بێ پاساوە. بە توندترین شێوە سەركۆنەی ئەم هێرشە دەكەین. با ئەوە روون بێت: بەئامانجگرتنی نەتەوەكەمان بە تەواوی قبوڵنەكراوە، سەلامەتیی گەلەكەمان هێڵێكی سوورە كە ناتوانرێت پێشێل بكرێت. لەم كاتە سەختەدا شانبەشانی براكانمان لە هەولێر دەوەستین و هێرشكردنە سەر هەر یەكێكمان هێرشە بۆ سەر هەموومان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

