کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20
AI
نرخی دۆلار
بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی 100 دۆلار نزیکەی پێنج
هەزار دینار دابەزیوەو خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی دەڵێت: لەئێستادا
خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕدا کەمە و ئەمەش نرخی دۆلاری بەرامبەر دیناری عیراقی
دابەزاندووە.
لەئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستاندا 150 هەزار دینارە، لەکاتێکدا لەچەند رۆژی رابردوودا نرخەکەی نزیکەی 155
هەزار دیناربووە.
لوقمان حەسەن خاوەنی
نوسینگەیەکی ئاڵوگۆری دراو لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەهۆی
کەمبونەوەی خواست لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار
بەرزبوەتەوەو پێشبینیش دەکرێت دابەزینی نرخی دۆلار کاتی بێت.
راشیگەیاند: هەرچەندە
باس لەوە دەکرێت کە دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی
عیراق بۆ ئەمریکا و دەرکردنی ژمارەیەک بانک لە لیستی رەشی ئەمریکادا هەیە، بەڵام
لە راستیدا ئەمە هۆکارێکی لاوەکییەو هۆکارە سەرەکییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە
ئێستادا هاووڵاتیان خواستیان لەسەر کڕینی دۆلار کەمە.
ئەوەشی خستەڕوو: رۆژانە
بانکی مەرکەزی رێژەیەکی جێگیر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، کە بە نزیکەیی 200 بۆ 250 ملیۆن
دۆلارە، بەمەش جێگیری لە نرخی دۆلاردا دەستەبەر کردووە، بەڵام هەر بەرز و نزمییەک
لە نرخی دۆلاردا کە روودەدات تەنها پەیوەندی بە خستنەڕوو و داواکاری خەڵکەوە هەیە،
چونکە لە رابردووشدا بینیمان کە هاووڵاتیان خواستی زۆریان لەسەر زێڕ و زیو هەبوو و
نرخەکەیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە، بەڵام لەپاش کەمبونەوەی خواست جارێکی
دیکە نرخەکەی دابەزییەوە.
لەکۆتایی وتەکانیشیدا لوقمان
حەسەن وتیشی: بانکی مەرکەزی نرخی 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار جێگیر کردووە،
ئەمەش جێگیری بۆ نرخی دۆلار دەستەبەر کردووە، کە پێویستە 100 دۆلار 10 بۆ 15 هەزار
دینار لە نرخی بانکی مەرکەزی لە بازاڕەکاندا زیاتر بێت، بۆیە چەند دۆلار بەرز و
نزم بکات دواجار دەگەڕێتەوە نرخە ئاساییەکەی خۆی، کە نزیکەی 150 هەزار دینارە بۆ
هەر 100 دۆلارییەک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

