فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20
ئەرشیف
بەنزین
لەسەر دوای فراکسیۆنی
یەکێتی وەزارەتی نەوتی عیراق غازی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و بڕیاردەری
فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: داواکاریشمان بۆ ناردنی
بەنزین پێشکەش بە وەزارەت کردووە.
سروە محەمەد بڕیاردەری
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوودا بە هۆی راگرتنی کارەکانی
دانەغاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، چاوەڕواندەکرا قەیرانی غازی ماڵان لە هەرێمی کوردستان
دروست ببێت، هەربۆیە بە ئەرکی خۆمان هەڵساین و داوامان لە وەزارەتی نەوتی عیراق
کرد غاز بۆ پارێزگاکانی هەرێم بنێرێت.
راشیگەیاند: بە سوپاسەوە
لەلایەن د.عیزەت سابر بریکاری وەزارەتی نەوتەوە هەر زوو داواکارییەکەمان جێبەجێکراو
لە چەند رۆژێکی کەمدا توانرا گاز بۆ هەرێم بنێردرێت، لەئێستاشدا کە نرخی بەنزین لە
پارێزگاکانی تری هەرێم روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، داواکاریمان پێشکەشی بریکاری
وەزارەتی نەوت کردووە، بەمەبەستی دابینکردنی بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێم ئەمەش لە
پێناو کەمکردنەوەی نرخەکەی.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی
فراکسیۆنەکەمانەوە پرۆژەمان ئامادەکردووە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و سووتەمەنی
لە پارێزگاکانی هەرێم، ئەگەر هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراقیش نەبێت دەبێت
جیاوازییەکە زۆر نەبێت، بۆ ئەمەش پرۆژەکەمان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق گفتووگۆ دەکەین، چونکە نرخی بەنزین زیاتر پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان
هەردوو حکومەتەوە هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی
دوو رۆژە نرخی بەنزین لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و لە ئەمڕۆدا
نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لەنێوان 1200 بۆ 1500 دیناردایە و نرخی بەنزینی
سوپەریش لە نێوان 1750 بۆ 1950 دیناردایە، کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ
یەکەمجارە نرخەکە بەوشێوەیە بەرزببێتەوە، لەکاتێکدا بۆ هەر لیترێک 350 بۆ 500
دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

