وەزارەتی بازرگانی کۆتاییهاتنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی راگەیاند
عیراق 11:21 PM - 2026-07-21
واع
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی هات
وەزیری بازرگانی عیراق ، کۆتایی هاتنی وەرزی بەبازاڕکردنی بەرھەمی گەنمی ساڵی 2026 راگەیاند و دەشڵێت: کۆی گشتیی ئەو بڕە گەنمەی لە جووتیاران وەرگیراوە
گەیشتووەتە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن.
مستەفا نزار عانی وەزیری
بازرگانی عیراق، رایگەیاند: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ کۆتایی
هاتووە و ئەو بڕەی وەرگیراوە، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بڕە گەنمەی وەرنەگیراوە، جا لەناو پلانی
کشتوکاڵیدا بێت یان لەدەرەوەی پلانەکە ڕێگەی پێدەدرێت کە لەنێوان پارێزگاکاندا
بگوازرێتەوە و لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا مامەڵەی پێوە بكرێت.
لە بارەی شایستەی دارایی جوتیارانیش، وەزیری بازرگانی عیراق، ئاشکرای
کرد: وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەی
جووتیاران و لە ڕۆژانی داهاتوودا گوژمەیەکی نوێ لە شایستە داراییەکانی
جووتیاران دابەش دەکرێت، ئەمەش پابەندبوونێکی وەزارەتەکەیە
بەرامبەر بە مافی جووتیاران و ئامانجیش لەمە بۆ پشتیوانیکردنی جوتیارانە.
لە کۆتایشدا، مستەفا
نزار عانی وەزیری بازرگانی عیراق ، دووپاتی کردەوە: ئاسایشی خۆراک لە بەرهەمی
گەنمدا، تاوەکو دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو بە تەواوی گرەنتى کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

