سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
کوردستان 05:17 PM - 2026-07-22
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ و ئەمین بابەشێخ
بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی لە ئەمین بابەشێخ-ەوە
پێگەیشت و بەناوی خۆی و بنەماڵەکەیانەوە سوپاسی دەکات و راشیدەگەیەنێت: سەرۆک مام
جەلال داکۆکەرێکی ڕاستەقینە بوو لەمافی پێکهاتە ئاینییەکان، خاتوو هێرۆخان
سەرکردەیەکی مرۆڤ دۆست و نیشتمان پەروەرە، بۆیە دڵنیام ئێوەش لە سەر هەمان ڕێباز و
ئاڕاستەکانی دایک و باوکتان بەردەوام دەبن.
دەقی پەیامەکەی ئەمین بابەشێخ:
بۆ/ سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان زۆر بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
ب/ سوپاس و پێزانین
پرسەنامەکەتان بۆ بنەماڵەکەمان سەبارەت بە کۆچی دوای خاتوو بەهار
هاوسەری بابەشێخی کۆچکردوو سەرۆکی پشووی ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدییەکان:
دوای سڵاو وڕێز ...
بە ناوی خۆم و بنەماڵەکەمان، پڕ بە دڵ سوپاسی بەڕێزتان دەکەم، بۆ پرسەنامەکەتان،
بەڕاستی ناوەڕۆکی پرسەنامەکە لە خەمی ئێمەیان کەم کردەوە و بۆ ئێمە مایەیی شانازی
و وەفادارییە.
جەنابی سەرۆک ...
کاتێک پرسەنامەکەی بەڕێزتانم خوێندەوە، یەکسەر هەڵوێستەکانی جەنابی سەرۆک
مام جەلال وجەنابی خاتوو هێرۆخان بە بیرم هاتن، ئێستاش وەکو وفادارییەک بە دەرفەت دەبینم
بە کورتی و ئەم چەند دێڕە بە بەبیربخەمەوە:
جەنابی سەرۆک مام جەلال داکۆکەرێکی ڕاستەقینە بوو لەمافی پێکهاتەکانی ئاینی
(کەمینەکان) لە هەرێم وعێراق، وبەتایبەت لە مافی ئێزدییەکان، هەمیشە ڕێخۆشکەر بوو
لەبەشداریکردنی ئێزدییەکان لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگادا، چونکە هەموو هەوڵێکی دەدا
کە ئێزدییەکان فەرامۆش و بێ بەش نەکرێن.
جەنابی خاتوو هێرۆخان سەرکردەیەکی مرۆڤ دۆست و نیشتمان پەروەرە، وە بەڕێزییان
هەمیشە هاوکار وخەمخۆری ئێزدییەکان بووە. لە کاتی ڕووداوەکانی جینوسایدکردنی ئێزدییەکان
لە 3ی8ی2014 لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی (داعش) دەستی پێکرد، بەدەیان هەزار کوردی
ئێزدی لە شاخی شەنگال گەمارۆدرا بوون و بە بێ نان وئاو مابوونەوە. کە هەواڵەکە بە هێرۆخان دەگات، دەست بە جێ بڕیار دەدات، کە بە زووترین
کات هاوکارییان بکرێت، وئەو هاوکارییە دەست بەجێیە بوو بە هۆکاری ڕزگارکردنی
نزیکەی 50 هەزار مناڵ وئافرەت وپیاوی بە تەمەن و نەخۆش. ولە هەمان کاتیشدا، هاوکار
بوو لە پشتیوانی کردنیان بە مەبەستی بەرگریگردنی سەربازی لە خۆیان.
جەنابی سەرۆک ...
سەرەڕای بارودۆخی نالەباری کوردانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان وعێراق، هەڵوێستە
مرۆییەکانی جەنابی سەرۆک مام جەلال وخاتوو هێرۆخانیان لە بیرە و هەمیشە بەرز دەینرخێنن.
و من دڵنیام لە بەڕێزتان، لە سەر هەمان ڕێباز و ئاڕاستەکانی دایک و باوکتان
بەردەوام دەبن.
داوا کارین لە خوای گەورە جەنابی سەرۆک مام جەلال بە بەهەشتی بەرینی خۆی
شاد بکات، و هیوای تەندروستی و لەش ساغی بۆ خاتوو هێرۆخان و هەروەها تەمەن درێژی
وسەرکەوتن بۆ بەرێزتان دەخوازین.
لەگەڵ ڕێزدا
ئەمین بابەشێخ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
10:12 AM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
10:31 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27 -
هەولێر قەرزاری کەس نیە، خەرمانی کەسیش ، بەشی دانەوەی قەرزی هەولێر ناکا
بیروڕا 03:02 PM - 2026-07-27






.jpg)
دابەزێنە

