38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت
کوردستان 12:14 PM - 2026-07-23
PUKMEDIA
شەهید هیوا باڕۆیی
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت، قارەمانێك كە ناوی لە لاپەڕەكانی خۆڕاگری و ئازادیخوازیی كوردستاندا هەتاهەتایە دەمێنێتەوە.
یوسف محەمەد، لەنووسینێكدا لەژێر ناوی یادگارییەكی تاڵ، لەبارەی شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی دەنووسێت: رۆژی 22ی تەممووزی 1988، هیوا باڕۆیی شەهید بوو، بەڵام هێشتا وەك برینێكی نوێ لەناخ و یادەوەرییمدا دەژی، ڕۆژێكی نەگریسە، نە لەبیر دەچێت نەساڕێژ دەبێت.
دەشڵێت: لەو كاتەدا، بە ئامانەت لە ماڵی پیاوێك لە گەڕەكی قادسیەی سلێمانی، نزیك ناوچەی راپەڕینی ئێستا، دانرابووم بۆ ئەوەی گیانم لەدەست جەلادانی رژێمی بەعس پارێزراوبێت، بەڵام چارەنووس شتێكی دیكەی بۆ نووسیبووم، تەنها دوای چەند سەعاتێك، بە تەسلیمكردنم بە دائیرەی ئەمنی سلێمانی، تاریكترین پەڕەی ژیانم دەستی پێكرد.
ئاماژە بەوەشدەكات: ئەوكاتە دائیرەی ئەمن لە ناوەندی «وەتەن» بوو، ژوورەكان و پۆلەكانی خوێندن كرا بوونە زیندان و شوێنی ئازار و ئەشكەنجە، بە «بەخێرهاتن»ی تایبەتی بە تەعزیب پێشوازییان لێكردم، بردمیانە هۆڵی ژمارە 4، هۆشم لە خۆم نەمابوو. كاتێك چاوم كردەوە، كوڕێكی قۆزم بینی لەباوەشم دەگرێت و دڵنەواییم دەكات، دوای زانیم ئەو پیاوە بەڕێزە هونەرمەندی ناسراو، كاك بەرزان قەرەهەنجیریی بوو.
یوسف محەمەد، لەدرێژەی نووسینەكەیدا دەشڵێت: لەو شوێنەدا بە (شەهید هیوا باڕۆیی) ئاشنا بووم و پاشان بە كاكە حەمە قیادە، رۆژگارێكمان پێكەوە بەڕێكرد، رۆژگارێك كە هەموو ساتێكی، مەرگ میوانی ژوورەكانمان بوو (شەهید هیوا باڕۆیی) نموونەیەكی بەرزی خۆڕاگری و ئازایەتی بوو، قەڵایەك بوو لە بەرامبەر زوڵم و ئەشكەنجە.
ئەوەشدەخاتەڕوو: سێ یان چوار جار بانگمان كردن بۆ ئەوەی بمانبەن بۆ ناو گیراوانی ئەنفال، هێشتا نازانم چی روویداو بۆچی بەر نەكەوتین، بەڵام ئەوەی دڵم هەرگیز لێی ئارام نابێتەوە ئەوەیە كە (شەهید هیوا باڕۆیی) بە شێوەیەكی دڕندانە شەهید كرا، هەواڵی شەهیدبوونی ئەو قارەمانە دڵی زۆر كەسی رەنجاندو خەمی قووڵی لە ناو دڵەكاندا جێهێشت، دوای وەستانی شەڕی عیراق و ئێران و دەرچوونی بڕیاری لێبووردنی گشتی، رزگارمان بوو، لەو دۆزەخە دەرهاتین، بەڵام یادەوەری ئەو رۆژانەو وێنەی هاوڕێیانی شەهیدمان بۆهەمیشە لە مێشكماندا ماوەتەوە.
دەشڵێت: ئەمڕۆ، لە دوای دەیان ساڵ، بەڕێز و حورمەتەوە سەری رێزم دادەنوێنم بۆ یادی (شەهید هیوا باڕۆیی) قارەمانێك كە ناوی لەلاپەڕەكانی خۆڕاگریی و ئازادیخوازیی كوردستاندا هەتاهەتایە دەژی، چونكە هەندێك یادەوەری هەن، هەرچەند ساڵەكانی تێپەڕیوون، بەڵام هەرگیز كۆن نابن، چونكە بەخوێن، ئازارو خۆڕاگری نووسراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

