دابەشکردنى ئاو لە سلێمانى ئاسایی دەبێتەوە
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-24
کەناڵ8
دانانى سێ پەمپى نوێ بۆ هێڵى دووەمى ئاوى دووکان سلێمانى
بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى، ڕایگەیاند، دەستکراوە بە دانانى سێ پەمپى
نوێ بۆ هێڵى دووەمى ئاوى دووکان سلێمانى و بەتەواوبوونى دابەشکردنى ئاو لەو
گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە کە ئێستا پێنج ڕۆژ جارێک ئاویان پێدەدرێت.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند،
دەستکراوە بە دانانى سێ پەمپ لەسەر هێڵى دووەمى ئاوى دووکان-سلێمانى، بڕیارە لە
کۆتایی ئەم هەفتەیە دانانى پەمپەکان تەواوبێت، بە تەواوبوونى دابەشکردنى ئاو لە
گەڕەکەکانى (قڕگە، کازیوە، کۆمپانیاى نەوزاد، سێتوان، چیا، بەشێک لە چوارچرا و
بەشێک لە گەڕەکى کوردسات) ئاسایی دەبێتەوە.
بەرێوەبەرى ئاوى سلێمانى جەختدەکاتەوە، بۆ ئەوەى کێشەى ئاو لە سلێمانى
بە تەواوى چارەسەر بکرێت پێویستە پڕۆژەى هێڵى سێیەمى دووکان-سلێمانى جێبەجێ بکرێت.
لە بارەی دۆخى ئاوى سەرچناریش، رایگەیاند:ئەمساڵ تاوەکو ئێستا دۆخى
ئاوى سەرچنار زۆر باشە و پێنج هێندەى ساڵى ڕابردووە، ساڵى ڕابردوو لە کۆتایی مانگى
تەممووز، ڕۆژانە سەرچنار 25 هەزار مەتر سێجا ئاوى هەبوو، ئەمساڵ ڕۆژانە 125 تاوەکو
130 هەزار مەتر سێجا ئاوى هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سلێمانى لەو گەڕەکانەى کە دابەشکردنى ئاو
تیایدا ئاساییە، سێ ڕۆژ جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت و ئەو گەڕەکانەش کە لەم
ساڵانەى دوایی دروستکراون و تۆڕى ئاوى خواردنەوەیان پێنەگەیشتووە، هەفتانە لە
ڕێگەى تانکەرەوە ئاویان پێدەدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

