وەزارەتی نەوت هەناردەکردن و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاووتوێدەکات
عیراق 06:25 PM - 2026-07-25
راگەیاندنی وەزارەتی نەوت
وێنەی کۆبوونەوەکە
وەزارەتی نەوتی عیراق تەئکید لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی ڕووبەڕوبونەوەی لێکەوتەکانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە بەهۆی قەیرانی گەرووی هورمزەوە دەکاتەوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەوکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، وەزارەتی نەوت رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 25ی 7ی 2026، باسم محەمەد خزەیر ئەلعەبادی وەزیری نەوتی عیراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکانی کرد کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەیبوون بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی نەوت و ڕێکارە پێویستەکان بۆ پشتیوانیکردنی گەنجینەی دەوڵەت، جگە لە کاراکردنی هەوڵی نیشتمانی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیەی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و گرتنەبەری ئامرازەکانی زامنکردنی بەردەوامیی دابینکردنیان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ لەم بارودۆخە ناجێگیرەدا.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان و گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو بۆ پاراستنی سەقامگیریی دابینکردنی نەوت و بەهێزکردنی توانای کەرتەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

