ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26
PUKMEDIA
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە نوسراوی رەسمی داوا لەوەزیری دارایی عیراق دەكات، كارمەندانی گرێبەست لەحكومەتی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2027 بكاتە هەمیشەیی، بۆ ئەمەش لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمزای 109 ئەندامی پەرلەمان كۆدەكاتەوە.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لەنووسراوەكەمدا كە ئاڕاستەی وەزیری دارای عیراقم كردووە داوامكردوە بە پشتبەستن بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دووربخرێتەوە لەململانێی سیاسیی، هەروەها داواشمكردووە كار بەشێوازی (مقاسە) لێبڕین بكرێت، بەڵام پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زامن بكرێت .
راشیگەیاند: هەر لە نووسراوەكەدا داوامكردووە بە پشتبەستن بە ماددەی 14یی دەستوور، پێویستە جیاوازی لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عیراقدا نەكرێت، لەم روانگەیەشەوە پێویستە كارمەندانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان بكرێن بەهەمیشەیی كە ژمارەیان نزیكەی 86 هەزار و 800 كارمەندە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێستادا نزیكەی 87 هەزار كارمەندی بەشێوەی گرێبەست هەیە كەلە داهاتی ناوخۆ مووچەیان پێدەدات، بۆ چارەسەری ئەم كێشەیەش كە دەیان ساڵە كارمەندانی گرێبەست پێوەی دەناڵێنن، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدادەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان دەدات و لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 109 ئیمزای پەرلەمانتارانی بۆ داواكەی كۆكردوەتەوە و ئاڕاستەی وەزیری دارایی عیراق كردووە و داوای بەهەمیشەیی كردنی كارمەندانی گرێبەست دەكات كە بڕی پارەی دیاریكراو بۆیان نزیكەی 43 ملیار دیناری مانگانەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

