بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26
PUKMEDIA
دینار و دۆلار
بۆ یەكەمجار لەئەمساڵدا دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، نرخی پێوانەیی تۆمار كردو لەئەمڕۆشدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی 149 هەزارو 150 دینارە .
لەو بارەیەشەوە لوقمان حەسەن، خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەماوەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بۆ یەكەمجارە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەو شێوەیە بەرز ببێتەوە.
راشیگەیاند: كەمی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕدا وایكردوە، بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزببێتەوە، هەرچەندە پێشبینی دەكەم بەرز بوونەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار كاتی بێت .
ئەوەشیخستەڕوو: رۆژانە بانكی ناوەندی بڕی 200 بۆ 250 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش بڕێكی جێگیرەو جێگیریی بە بەهای دۆلار دادەت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی دینار تەنها پەیوەندی بە كەمی خواستی دۆلارەوە هەیە لەبازاڕدا .
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 149 هەزار و 150 دیناری عیراقی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەی پێوەدەكرێت و چاوەڕوان دەكرێت نرخەكەی دابەزێت، بەڵام پێدەچێت ئەو دابەزیینەش كاتیی بێت .
ئەمەش لەكاتێكدایە، بانكی مەركەزی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 132 هەزار دیناری عیراقی جێگیر كردوەو بەراورد بەنرخی دۆلار لەبازاردا 10 بۆ 15 هەزار دینار كەمترە، ئەمەش لە رووی خواست و خستنەڕووەوە ئاساییەو جێگیریی بە نرخی دۆلار دەدات لەبازاڕدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

