پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
کوردستان 03:25 PM - 2026-07-26
PUKMEDIA
هاووڵاتیان بە ناچاری پارەی کارەبا دەدەن
ئەندامێکی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە کۆتا دانیشتنی ئەنجومەنی
نوێنەراندا، داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کرد، کە رۆڵیان هەبێت لە ئەو نادادپەروەرییەی
کە حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە بارەی
نەدانی قەرزی کۆنی کارەبا هەڕەشەی بڕینی کارەبایان لێدەکات، دەشڵێت: حکومەت
دەتوانێت لەو لێبڕین و پاشەکەوتانەی کە لە ساڵانی رابردوودا لە مووچەخۆرانی
کردووە، قەرزی کارەبا وەربگرێتەوە.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی لە دانیشتنی دوێنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، داوای
لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کرد، ئەو هەڕەشانە رابگرن، کە حکومەتی هەرێم بۆ قەرزی کارەبا
لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی دەکات، هەروەها داواشی کرد، لیژنەیەکی
هاوبەشی دارایی و چاودێری لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم
پێکبهێندرێت، بۆ دیاریکردنی بڕی ڕاستەقینەی مافی هەر فەرمانبەرێک.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، راشیگەیاند: ڕێککەوتنێکی دارایی پابەندکەر،
لەگەڵ سەرچاوەیەکی ڕوونی دارایی و خشتەیەکی کاتی بۆ گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکان
«لێبڕین و پاشەکەوت»، بەدوور لە ململانێ سیاسییەکان ئامادە بکرێت و ڕێگە بە قەرز بڕینی ئارەزوومەندانە
«مەقاسە» بدرێت؛ واتە فەرمانبەر بتوانێت قەرزی کارەباکەی لە شایستە داراییەکانی
خۆی «لێبڕین و پاشەکەوت» لای حکومەت ببڕێتەوە، نەک داوای پارەی کاشی لێبکرێت و
کارەبای خێزانەکەی ببڕدرێت.
بەپێی خەمڵاندنە داراییە بڵاوکراوەکان، لە نێوان ساڵانی 2015تا 2025دا، 18 مووچە بە هیچ شێوەیەک خەرج نەکراوە و 44
مووچەش بە شێوەی کەمکراوە خەرج
کراوە، هەروەها کۆی مووچە نەدراوەکان، پاشەکەوت و لێبڕینەکان بە نزیکەی 24 تریلیۆن
دینار دەخەمڵێندرێت و حکومەتی هەرێم دەتوانێت
لەو قەرزەی لایەتی، پارەی کارەبای هاووڵاتیان وەربگرێتەوە.
ئەوەشی خستە روو: هەموومان دەزانین حکومەت خۆی قەرزداری هاووڵاتییانە،
چۆن هاووڵاتییان دەتوانن ئەو قەرزانە بدەنەوە، کە حکومەت مووچە و شایستە
داراییەکانیانی پێنەداون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی
کارەبای حکومەتی هەرێم 50ڕۆژ مۆڵەتی بە بەشداربووانی پڕۆژەی «ڕووناکی» داوە، بۆ
دانەوەی پسووڵەکان و قەرزە کۆنەکانی پێش دەستپێکردنی پڕۆژەکە، بەپێچەوانەوە هەڕەشەی بڕینی
کارەبایان لێدەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

