تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
کوردستان 06:08 PM - 2026-07-26
میدیاکان
تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)
ھاوسەرۆکی دەم پارتی ئاشکرای دەکات، ئەگەر هیچ گرفتێک ڕوونەدات، لە
ماوەیەکی کورتدا یاسای چوارچێوە دەچێتە کارنامەی پەرلەمانەوە، دووپاتیشی دەکاتەوە،
کە پێویستە یاسەکە هەمەلایەنە بێت وهاوکار بێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد.
تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان
(دەم پارتی)، بەشداریی لە سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی لە مێرسین کرد و لە
وتارێکدا وتی: تێکۆشانێک ئەگەر ڕابردووی خۆی بزانێت و لەسەر ڕەنج و قوربانییەکانی
ڕابردوو گەشە بکات واتادارە، تێکۆشانێک ڕابردووی خۆی بزانێت و داهاتووی خۆی لەسەر
ئەوە بنیاد بنێت، هیچ زۆرداری و ستەمێک ناتوانێت تێکی بدات.
دووپاتیشی کردەوە: دەم پارتی بەم نەریت و ڕەنجەی ڕابردووەوە تێکۆشانی
خۆی لەگەڵ قوربانییەکانی ئەمڕۆدا کردووە بە یەک و تێکۆشانی حەق، ماف، ئاشتی و
دیموکراسی دەدات؛ بە یادکردنەوەی ڕابردوو و بە هۆشیاریی بەها و ڕابردوو دەتوانین
پاشەڕۆژێکی تێکۆشەرانە و دیموکراتیک بنیاد بنێین.
تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان
راشیگەیاند: ئۆجەلان ڕۆژی 27ی شوبات بانگەوازێکی گرنگی کرد، ئەویش بانگەوازی ئاشتی
و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بوو، بۆیە ئەو یاسایەی دەبرێتە پەرلەمان نابێت جیاکاریی تێدا
بێت، نابێت یاسایەکی نیوە ناچڵ بێت، دەبێت تەواو بێت، تا ئەم یاسایە هۆکارەکانی
سەرهەڵدانی پەکەکە و پرسی کورد چارەسەر بکات و هەمەلایەن بێت.
ئاشکراشی کرد: ئەگەر
هیچ گرفتێک ڕوونەدات، لە ماوەیەکی کورتدا یاسای چوارچێوە دەچێتە کارنامەی
پەرلەمانەوە، لەوانەیە دەرچوونی یاساکە لەم هەفتەیەدا بێت، یاساکە پرسی کورد
دەگوازێتەوە سەر بنەمایەکی یاسایی و سیاسی، ئێمە لە ئەزموونکردنی پڕۆسەیەکی
مێژوویداین.
تونجەر باقرخان وتیشی: ئێمە وەک دەم پارتی ڕۆڵمان بەپێی پێشخستنی ئەم
پرۆسەیە دەبێت، تا زمانی کورد ئازاد دەبێت، دەبێت لە جوگرافیایەی تێیدا دەژین
ئازادانە بژین، ئێمە داواکارییەکانمان دەردەبڕین و لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین.
لە کۆتایشدا، تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی
گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، دووپاتی کردەوە، کە باش دەزانن کە ئەم
یاسایە داواکارییەکانی کوردان، زەحمەتکێشان و ستەملێکراوان دابین ناکات، بەڵام
دەبێتە دەستپێکێک و دەرگایەکی نوێ دەکاتەوە، ئێمەش تا بەدەستهێنانی سەرجەم
مافەکانی کورد لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
10:12 AM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
10:31 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27 -
هەولێر قەرزاری کەس نیە، خەرمانی کەسیش ، بەشی دانەوەی قەرزی هەولێر ناکا
بیروڕا 03:02 PM - 2026-07-27






.jpg)
دابەزێنە

