ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی: عیراق به‌دووربێت له ململانێی ناوچه‌كه
عیراق 05:38 PM - 2026-07-29
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌سه‌ندنی دۆخی ئه‌منی و ئه‌و هێرشه‌ی كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و سعودیه‌وه كرایه سه‌ر عیراق، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بێتاوانی مه‌ده‌نی.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد، كه له كاتێكدا ڕوویدا حكومه‌تی عیراق له په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی له‌لایه‌ن سعودیه و ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به‌ئامانجكردنی خاكی سعودیه هەبوون.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریدا پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ئاسایشی وڵات و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی سه‌روه‌ری عیراق دابڕێژێت و ڕێگری له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك بكات هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بكات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی پته‌وی حكومه‌ت دووپاتكرایه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی ده‌ستدرێژیی، به‌بێ گوێدانه ئه‌نجامده‌ر یان پاساوه پێشكهشكراوەکان، جه‌ختیشكرایه‌وه كه چاره‌سه‌ركردن و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه به‌رپرسیارێتی تایبه‌تی حكومه‌تی عیراق و دامه‌زراوه دهستوورییهكانیهتی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه پابه‌ندبوونی حكومه‌تی دووپاتكرده‌وه، بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، به‌شداریكردنی چالاكانه له ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ، هاریكاری، ڕێزگرتن له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش، هاوكات داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرا خۆیان له‌و كارانه به‌دوور بگرن كه ناسه‌قامگیری گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی پابه‌ندبوونی خۆی به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تا كۆتایی مانگی ئه‌یلولی 2026 و ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی پلانی چه‌سپاندنی چه‌ك له ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا دووپات كرده‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

