ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: وەزارەتی دارایی و پلاندانان خشتەی داواکارییەکانی هەرێم ئامادەبکەن
کوردستان 08:05 PM - 2026-07-29
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتووی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 ئامادە بکەن، بە مەبەستی چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و لابردنی ئەو بەربەستانەی کە لە یاساکانی بودجەی ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە هۆی سنووردارکردنی مافە داراییەکانی هەرێم.
لەمبارەیەوە جەخت لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم و لە نێویشیدا، دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەکی یەکسان لەگەڵ هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق کرایەوە.
هەروەها، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپێردرا، لە نزیکترین دەرفەتدا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ساز بكات بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێم، بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

